ڕامۆس – ئیکێر کاسیاس شایەنی باڵۆن دی ئۆڕ ـە

Sunday, August 5, 20120 التعليقات

ڕامۆس – ئیکێر کاسیاس شایەنی باڵۆن دی ئۆڕ ـە
بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس ڕایگەیاند کەوا ئەگەر خەڵاتی باڵۆن دی ئۆڕ لە دەستی ئەودا بووایە ئەوا پێشکەش کریستیانۆ ڕۆنالدۆ یان ئیکێر کاسیاس ـی دەکرد و دانی بەوەنا کە هیچ یاریزانێکی تر شیاوی نین لەم دوو یاریزانە زیاتر.

هەردوو یاریزان ئاستێکی بەرزیان لە وەرزی ڕابردوو پێشکەش کرد و یارمەتی لۆس بلانکۆس ـیاندا بۆ بەدەست هێنانی نازناوی لالیگا و لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاس ڕامۆس ووتی :

من نازانم پشت بە چ جۆرە هاوکێشەیەک دەبەستن بۆ دیاری کردنی باشترینی جیهان،باشترن شت ئەوە دەبێت کە ئەم خەڵاتە پێشکەش بە گشت یاریزانەکان بکرێت کە لە پێکهاتەیەک دیاری بکرێن،چۆن دەتوانم ئەم خەڵاتە نەدەمە کاسیاس لە ماوەی ٥٦ ساڵی ڕابردوو تەنها یەک گۆڵپارێز ئەم خەڵاتەی بەدەست هێناوە چونکە ساڵانێکی زۆری دەوێت تاکو خۆت بسەلمێنی لەسەر گۆڕەپانی وەرزشی.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان