دیمه‌نه سه‌یره‌كانی ئۆڵمپیاد
|
![]() له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی له‌نده‌ن به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك دیارده‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو بینراون كه بوونه‌ته جێی بایه‌خی میدیا و هه‌وادارانی مۆندیال. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك له دیمه‌نه چاوه‌ڕوانه‌كراوه‌كانی ئۆڵمپیادن تا ئێستا: 1- ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی رۆڵی شاژنی بینی پیاو بوو له دیمه‌نێك له دیمه‌نه‌كانی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی خولی یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی له‌نده‌ن شاژنی به‌ریتانیا (ئێلیزابێسی دووه‌م) به فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ر له كۆشكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆیه‌وه دێت به‌ره‌و یاریگای ئاهه‌نگه‌كه و له‌ئاسمانی یاریگاكه به په‌ڕشووت خۆی هه‌ڵده‌داته خواره‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دابه‌زینی شاژن بۆ ناو ئاهه‌نگه‌كه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌یان بینی تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بوون بزانن كێ بوو ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی رۆڵی شاژنی بینی و چاوه‌ڕوان بوون ناوی ئه‌كته‌رێكی ئافره‌تیان به‌رگوێ بكه‌وێت. به‌ڵام چاوه‌ڕوانییه‌كان راست ده‌رنه‌چوون و ده‌ركه‌وت ئه‌وكه‌سه‌ی رۆڵی شاژنی بینی ئه‌كته‌رێكی پیاو بوو به‌ناوی (Gary Connery) ته‌مه‌ن 42 ساڵ كه له‌زنجیره‌ی به‌ناوبانگی (ئه‌ندیانا جۆنزدا به‌شداریكردووه.\ ![]() 2- گۆرانی وتن به ته‌نها 1.57 $ له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی ئۆڵمپیاد ( Paul McCartney) گه‌وره گۆرانی بێژی رۆكی جیهانی دووپارچه گۆرانی ووت. بینه‌ران و هه‌واداران ده‌یانووست بزانن ناوبراو چه‌ندی پاره وه‌رگرتووه به‌رامبه‌ر به‌و به‌شداریكردنه‌ی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا. له‌م باره‌یه‌وه رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه رایانگه‌یاند كه ناوبراو ( 1.57 $) – ته‌نها یه‌ك دۆلار و په‌نجاو حه‌ت سه‌نت)ی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند كه ناوبراو ویستویه‌تی به‌خۆڕایی ئه‌و كاره بكات به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی یاساییه‌وه و بۆ هه‌بوونی گرێبه‌ستی كاركردن ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك شتێكی ره‌مزی پێدراوه. شایه‌نی باسه ( دانی بۆیل- Danny Boyle ) ده‌رهێنه‌ری ئاهه‌نگه‌كه بڕی ( 125ملیۆن دۆلار ) وه‌رگرته‌وه بۆ ده‌رهێنانی كاره‌كانی ئه‌و شه‌وه. ![]() 3- ئافره‌تێكی غه‌ریب له‌كاتی هاتنه ناوه‌وه‌ی شاندی ئۆڵمپیادی وڵاتان بۆ ناو یاریگای ئاهه‌نگه‌كه، له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتی هیندستان ئافره‌تێكی جل و به‌رگ جیاواز سه‌رنجی ئاماده‌بووان و میدیای جیهانی راكێشا. ئه‌و ئافره‌ته جل و به‌رگه‌كانی وه‌ك جل و به‌رگی شاندی ئۆڵمپیادی هیندی نه‌بوون كه زه‌رد و نیللی بوون به‌ڵكو كراسێكی سووری له‌به‌ربوو له‌گه‌ڵ پانتۆڵێكی شین كه زۆر جیاواز بوو له‌به‌رگی شانده‌كه و هه‌روه‌ها هیچ پێناسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر سنگی دیار نه‌بوو. دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌ته ئه‌ندامی شاندی وه‌زشی ئۆڵمپی هیندی نه‌بووه و له‌كاتی هاتنه‌و ژووره‌وه‌ی شانده‌كه‌دا خۆی خزاندۆته ناویان و رێكخه‌رانیش هه‌ستیان پێ نه‌كردووه چونكه ئافره‌ته‌كه خه‌ڵكی هندستان بووه روخساری وه‌ك ئه‌وان بووه،هه‌ربۆیه رێكخه‌رانیش وایانزانیوه ئه‌ندامی شانده‌كه‌یه. ئه‌م رووداوه نیگه‌رانی فه‌رمی هیندستان و به‌ریتانیای لێكه‌وته‌وه و رێكخه‌رانیش به كه‌مته‌رخه‌می پاراستنی ئاسایشی ئاهه‌نگه‌گه‌كه سه‌رزه‌نشت كران. پێویسته بووترێت ئه‌و ئافره‌ته له بنه‌ڕه‌تدا وه‌زشوان نه‌بووه ، به‌ڵكو سه‌ماكه‌ره له‌شاری بانگۆلاری هیندستان. ![]() 4- هه‌ڵه‌ی رێنووس (ئیملا) هه‌رچه‌نده هه‌مووان تائێستا سه‌رسام بووین به شیوازی كردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی خولی ئۆڵمپیادی له‌نده‌ن، به‌ڵام خوله‌كه به‌ده‌ر نیه له كه‌موكورتی. هه‌روه‌ك له‌وێنه‌كی خواره‌وه‌دا ده‌بینن له پشت (Murry) یاریزانی به‌ناوبانگی تێنسه‌وه په‌یژه‌یه‌ك هه‌یه كه نووسراوه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵه‌ی رێنووسی تێدایه. له‌سه‌ر په‌یژه‌كه له جیاتی (London 2012) نووسراوه ( London 2102). كه پێده‌چێت له په‌له په‌لی و ئیهمالی دروشمه‌كه به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی لێدرابێت. ![]() 5- مه‌دالیاكه‌ی شكاند یاریزانی جۆدۆی به‌ڕازیلی ( Felipe Kitadi) دوای بردنه‌وه‌ی یاری جۆدۆ له كێشی (60كغم) بووه خاوه‌نی مه‌دالیای بڕۆنز، به‌ڵام به‌هۆی رووداوێكه‌وه له حه‌مامدا مه‌دالیایه‌كه‌ی ده‌شكێت، هه‌ربۆیه كۆمیته‌ی جیهانی ئۆڵمپیاد بڕیار ده‌دات مه‌دالیایه‌كی دیكه‌ی بداتی له‌بری ئه‌و دانه‌یه‌ی كه شكاندبووی. ![]() |
دیمه‌نه سه‌یره‌كانی ئۆڵمپیاد
Sunday, August 5, 20120 التعليقات
التسميات:
ئۆلۆمپیاد
Post a Comment