له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ نه‌رویج , وه‌زاره‌تی‌ وه‌رزش و لاوانی‌ عیراق نیگه‌رانه‌

Sunday, August 5, 20120 التعليقات

له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ نه‌رویج , وه‌زاره‌تی‌ وه‌رزش و لاوانی‌ عیراق نیگه‌رانه‌
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر وه‌زیری‌ وه‌رزش و لاوانی‌ عیراق
پاش ئه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو تیپی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوانی‌ كوردستان و ئافره‌تانی‌ عیراق به‌شدارییان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ دۆستانه‌ی‌ نه‌رویج له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوو كرد به‌ هۆی‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستانه‌وه‌ له‌و پاڵه‌وانیَتیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ وه‌رزش و لاوانی‌ عیراقی‌ ڕه‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی‌ نه‌رویجی‌ ده‌گرێت.

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر وه‌زیری‌ وه‌رزش و لاوانی‌ عیراق به‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ وتووه‌ " هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ نیگه‌رانیه‌ بۆ ئێمه‌ چونكه‌ ته‌نها به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ عیراق ڕێگه‌ پێدراوه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ نه‌رویجی‌ ده‌كه‌وێت  چونكه‌ ئێمه‌ به‌ لادان له‌ بنه‌ماكانی‌ ده‌ستوری‌ عیراقی‌ ده‌زانین بۆیه‌ ده‌بوایه‌ ته‌نها ئاڵای‌ فه‌رمی‌ عیراق هه‌ڵبكرایه‌ .

وه‌زیری‌ وه‌رزش و لاوان ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌ریانه‌وه‌ بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ سكاڵای‌ خۆیان گه‌یاندۆته‌ به‌رپرسانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و حكومه‌تی‌ نه‌رویجی‌ تاوه‌كو ڕونكردنه‌وه‌و پۆزشی‌ خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بێنه‌وه‌ .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان