هێرشبەرێكی ئۆگەندایی پێوەندیی بە یانەى هەولێر كرد

Sunday, August 5, 20120 التعليقات

هێرشبەرێكی ئۆگەندایی پێوەندیی بە یانەى هەولێر كرد
سەرچاوەیەك لە بەشی پێوەندییەكانى یانەى هەولێر رای گەیاند ئەمڕۆ شەموو یاریكەرێكی پیشەوەرى ئۆگەندایی پێوەندیی بەیانەكەیانەوە كرد.

زرار محەمەد بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەموو سلێمان سۆلاى یاریكەرى تەمەن 22 ساڵی ئۆگەندایی لە رێگەی باڵەفڕگەى ناودەوڵەتی هەولێر پێوەندیی بەیانەكەمانەوە كرد و ئێستە لە شوێنی حەوانەوەیەتی لە پایەتەختی كوردستان.

محەمەد روونی كردەوە، ئەم یاریكەرە پیشەوەرە لە هێڵی هێرشبردن یاری دەكا و لە خولی وڵاتەكەی و زۆرێك لە وڵاتانى ئەفریقیایی یاریی كردووە، لە چەند رۆژى داهاتوو دەستەی راهێنەرانی تیپی تۆپی پێی یانەكەمان تاقیكردنەوە و چاودێریی دەكەن، ئەگەر ئاستی باش بوو ئەوا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا دەكەین.

یانەى هەولێر كە لە چەند رۆژی رابردوودا توانى بۆ جاریی چوارەم لە مێژووی خۆیدا ناسناوی خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانى عێراق بباتەوە، خەریكی دروستكردنی پێكهاتەیەكی بەهێزە بۆ یارییەكانى تاسی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا.

لای خۆیەوە مەحموود عەزیز سكرتێری یانەى هەولێر بۆ (ئاكانیوز)ى روون كردەوە، هەموو توانایەك دەخەینە گەڕ بۆ بەدەستهێنانى ئەنجامێكی باش لە تاسی یەكەتیی یانەكانى ئاسیا، قسەمان لەگەڵ یاریكەر قوسەى مونیر كردووە كە بێتە ریزی یانەكەمان، بەڵام تا ئێستە وەڵامی كۆتاییی پێمان نەداوە.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان