مۆرینۆ هێرش دەکاتە سەر بوک و زاوایەک بەهۆی بەرشلۆنەوە
|
![]()
بە پێی چەند هەواڵێکی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ، جۆزییە مۆرینۆی پرتوگالی و ڕاهینەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هێڕشی کردۆتە سەر بوک و زاوایەک لە فرۆکەخانەیەک لە بەرەو شاری لشبونەی پرتوگال دەگەڕانەوە.
ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کە ئەو بوک و زاوایە لە مانگی هەنگویینی بوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمیکا ، لە کاتیکدا کە پێکەوە سواری فرۆکە دەبن بەرەو وڵاتی لشبونە بگەڕێنەوەو زاواکە بە ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید جۆزییە مۆرینۆ دەڵێت ( سڵاوی بەرشلۆنەت لێبێت)، بەڵام مۆرینۆ کاردانەوەیەکی توندی دەبێت بۆ ئەم قسەیەو دەست دەکات بە سوکایەتی کردن بەو پیاوە. وە زاواکە لە لێدوانیکیدا بۆ ڕۆژنامەیەکی ئسیپانی ڕایگەیاندووە کە مۆرینۆ سوکایەتی زۆری پێ کردووەو قسەی ناشرینی پێوتووە و تەنانەت هەڕەشەشی لێ کردووە ، بەڵام پیاوەکە بە مۆرینۆی وتوە تۆ توشی شەرمەزاری بوویت پێویستە وەڵام نەدەیتەوە. |
سه ره تامۆرینۆ هێرش دەکاتە سەر بوک و زاوایەک بەهۆی بەرشلۆنەوە
Post a Comment