ئەلۆنسۆ قۆزترین یاریزانی یۆرۆ بوو
|
![]()
چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی قۆزترین یاریزانی بیانی بەشداری یۆرۆی 2012 بووە، ئەمەش بەپێی راپرسییەك كە لەلایەن كەناڵێكی تەلەفزیۆنی پۆڵەنداوە ئەنجامدراوە.
تەلەفزیۆنیtvn24 پۆڵەندی راپرسییەكی لەسەر قۆزترین یاریزانی بەشداری یۆرۆ لەنێو خەڵكی پۆڵەندا ئەنجامداوە كە تیایدا پۆڵەندییەكان چیزنی گۆڵچی هەڵبژاردەكەیان بەقۆزترین یاریزان زانیوەو لەپلەی دووەمیشدا چابی ئەلۆنسۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید هاتووەو لەپلەی یەكەمی یاریزانە بیانییەكاندایە. لەمبارەیەوە بەرپرسی تەلەفزیۆنەكە وتی: لەبەر ئەوەی راپرسییەكە لەنێو پۆڵەندییەكان كراوەو پۆڵەندییەكان بەهەستی نەتەوایەتییەوە دەنگیان داوە بە چیزنی، بۆیە ئەلۆنسۆ بەبراوەی راپرسیەكە دادەنرێت و نازناوی قۆزترین یاریزانی پێدەدرێت و لەدوای ئەویش ئەلیكساندەر كێرزاكۆڤ و رۆبن ڤان پێرسی لەپلەكانی دووەم و سێیەمدا دێن. |
سه ره تائەلۆنسۆ قۆزترین یاریزانی یۆرۆ بوو
Post a Comment