١٠ بەرزترین موچەی یاریزانان
![]()
بوون بە ئەستێرەیەکی ناودار ئاسان نیە، بەڵام ئەگەر ببیتە ئەستێرەیەکی پرشنگداری یاریگاکان جگە لەوەی چێژ لە کارەکەت وەردەگریت کە «یاریکردنە» هەروەها دەبیتە خاوەنی پارە و ناوبانگێکی خەیاڵی کە بارتەقای سەدان هێندەی ناوبانگی پارە و ناوبانگی کەسانی ئاساییە، بەشێوەیەک موچەی یەکێک لە ئەستێرە گەورەکان نزیکەی چوارسەد هێندەی موچەی پیاوێکی ئاگرکوژێنەوەیە کە کارێکی سەخت و مەترسیدار و پیرۆز ئەنجام دەدات
دە زۆرترین موچەیی ساڵانەی یاریزانان لە ساڵی ٢٠١٢ و تاوەکو بەرواری ئەمڕۆ بەم شێوەیە کە گرێبەستەکانی ئیبراهیمۆڤیج و درۆگبا و کیتا لە هاوینی ئەمساڵ ئەنجامدراون:
١- ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی لەگەڵ یانەی ئانژسی ڕووسی ٢٠ ملیۆن یۆرۆیە. ٢- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی سوێدی کە بەم دواییە گوازرایەوە بۆ پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بووە خاوەن دووەم زۆرترین موچە و ساڵانە ١٤ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. ٣- واین ڕوونی ئێنگلیزی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی وڵاتەکەی ساڵانە ١٣.٦ ملیۆن یۆرۆ. ٤- یایا تۆرێی کۆتدیڤواری یاریزانی یانەی مانچستەر ستی هاوشیوەی ڕونی ١٣.٨ ملیۆن یۆرۆ. ٥- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ١٣ ملیۆن یۆرۆ. ٦- سێرجیۆ ئەگوێرەی ئەرژەنتینی لەگەڵ یانەی مان ستی ١٢.٥ ملیۆن یۆرۆ . ٧- نیکۆڵاس ئەنێلکا لەگەڵ شانگهای شینوا ١٢.١ملیۆن یۆرۆ. ٨- سیدۆ کیتای ئیڤواری لەگەڵ دالیان ئایربینی چینی ١٢ ملیۆن. ٩- دیدیە درۆگبای ئیڤواری لەگەڵ شانگهای شینوا ١١.٥ ملیۆن یۆرۆ موچەیەتی. ١٠- لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی لەگەڵ بەرشلۆنە ١١ ملیۆن یۆرۆ. |
سه ره تا١٠ بەرزترین موچەی یاریزانان
Post a Comment