دواین پڕوپاگندەی گواستنەوەکان
|
![]()
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان درێژەی هەیە و یانەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی هاوشێوەی هەموو بازرگانییەکی دیکە بە کەمترین پارە باشترین کاڵایان دەستبکەوێت کە یاریزانە.
گواستنەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج و تیاگۆ سیلڤا بۆ پاریس سان جێرمان لە گرنگترین گواستنەوەکانی ئەم هەفتەیە بوو. پڕوپاگندەی گرنگترین گواستنەوەکانی داهاتووش بەم شێوەیەیە :
- بەرشلۆنە دانیێل ئاگەری دەوێت بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو ڕێکنەکەوتن لەسەر گواستنەوەی خافی مارتینێز بۆ بلوگرانا، بۆیە ئێستا بەرشلۆنە ئاڕاستەکەی بەرەو دانیێل ئاگەری یاریزانی یانەی لیڤەرپوول گۆڕیووە. ئاگەر لەلایەن ڕیاڵ مەدریدیشەوە داواکراوە. - لوکاکاو لە فولهام داواکراوە مارتن یۆڵی ڕاهێنەری یانەی فولهام کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی ڕۆمیو لوکاکاوی یاریزانی یانەی چێڵسی . لوکاکاو ناتوانێت لە چێڵسی وەک پێویست چانسی یاریکردنی هەبێت و لەوانەیە لانی کەم وەرزێک بەخواستن ڕووبکاتە فولهام. - چارەنووسی کۆلۆ تۆرێ ڕوون نیە ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر ستی داوای لە کۆلۆ تۆرێ کردووە خۆی یەکلابکاتەوە کە ئایا لە یانەکە دەمێنێتەوە یاخود پەیوەندی دەکات بە یانەیەکی تر. لە ئێستادا هیلالی سعودی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی یاریزانە ئیڤوارییەکە دەدات، - واتفۆرد دوو ئیتاڵییە ئەزمووندارەکەی دەوێت پاش ئەوەی جیانفرانکۆ زۆڵای ئیتاڵی وەکو ڕاهێنەری خۆی دەستنیشانکرد، یانەی واتفۆردی ئینگلیزی دەیەوێت ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ و فییلیپۆ ئینزاگی بگوازێتەوە بۆ یانەکەی تاوەکو لانیکەم بۆ وەرزێک یاری بۆ بکەن. هەرچەندە ئینزاگی نزیکە لە یانەی مازەرویلی ئوستراڵی. |
سه ره تادواین پڕوپاگندەی گواستنەوەکان
Post a Comment