هازارد دڵخۆشە بەوەی لەگەڵ ميسی بەراورد کراوە
|
![]()
یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئیدین هازارد دلخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە بە ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ لیۆ مێسی بەراورد کراوە.
ناوبراو کە ئەم ساڵ بەبڕی ٣١ ملیۆن یۆرۆوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسیەو کرد ڕایگەیاند: ئەگەر چی ئەو دڵخۆشە بەو بەراورد کردنە بەڵام میسی باشترین یاریزانی جیهانەو بەراورد کردنی من بەو تا ڕادەیەک زیادە ڕۆییە. هازارد بەڵێنی بە یانەکەی دا ئەم ساڵ ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش بە هاندەرانی بکات وە پریمەر لیگی وەک بەهێزترین خول لەقەڵەم دا. شایەنی باسە هازارد لە یانەی لیلی فەرەنسیەوە پەیوەندی بە بلوزە وە کردوە. |
سه ره تاهازارد دڵخۆشە بەوەی لەگەڵ ميسی بەراورد کراوە
Post a Comment