پۆڵەندا – بە گەیشتنی ٢٠ هەزار ڕووسی مەترسی شەڕێکی گەورە لە ئاردایە

Thursday, June 14, 20120 التعليقات


پۆڵەندا – بە گەیشتنی ٢٠ هەزار ڕووسی مەترسی شەڕێکی گەورە لە ئاردایە


  پۆلیسی شاری وارسۆوی پۆڵەندا ڕایگەیاند پێشبینی دەکەن ژمارەی هاندەرە ڕووسییەکان بەرز ببنەوە بۆ ٢٠ هەزار هاندەر کە خاوەنی بلیتی یارییەکەی نێوان ڕووسیا و یۆنانن، ئەمەش دوو هێندەی ئەو ژمارە هاندەرەیە کە لە یارییەکەی بەرامبەر پۆڵەندا ئامادەبوون و شەڕ و  ئاژاوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

بە سەدان کەس لە دوای یارییەکەی نێوان پۆڵەندا و ڕووسیا دەستگیرکراون بەهۆی نانەوەی ئاژاوە و پۆلیس ترسی ئەوەی هەیە هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ڕووسەکان مەبەستی دیکەی لە پشتەوە بێت نەک بینەری یارییەکانی یۆرۆ. هەربۆیە لە ئێستاوە بە باشی خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەگەری هەر ڕووداوێک و  هەموو شوێنێکی شاری وارسۆیان بە هێزەکانیان تەنیووە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاش لەلایەن خۆیەوە بڕیاریدا سزای ڕووسیا بدات ئەگەر هاندەرانی بەردەوام بن لەسەر ئاژاوە گێڕان سزاکەش کەمکردنەوەی ٦ خاڵ دەبێت لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠١٦.

Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان