ھەولێر لە جامی یەکێتی ئاسیا ڕوبەڕووی کیلانتانى مالیزیا دەبێتەوە

Thursday, June 14, 20120 التعليقات

ھەولێر لە جامی یەکێتی ئاسیا ڕوبەڕووی کیلانتانى مالیزیا دەبێتەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مالیزیا تیروپشکی قۆناغی ھەشتەمی جامی یەکیتی ئاسیا ئەنجامدرا، لەم تیروپشکە یانەی ھەولێر بەشداری تیاییدا کردبوو.

کە تیاییدا یانەی ھەولێر رووبەرووی یانەی کیلانتان-ی مالیزی دەبێتەوە و یەکەم یاری ئەم قۆناغە لە رۆژی ١٨/٩ بەرێوە دەچێت و یارییەکەش لە یاریکەی ھەولێرە و یاری دووەم لە رۆژی ٢٥/٩ بەرێوە دەچێت و ئەگەر یانەی ھەولێر بگاتە یاری کۆتایی ئەوە یاری کۆتایی لە یاریگەی شەھید فرەنسۆ ھەریری لە رۆژی ٣/١١ بەرێوە دەچێت.
خشتەی تیروپشکی ئەم قۆناغە بەمشێوەیە بوو.
کوێت کوەێتی - وەحداتی ئوردنی
ئەریما ئەندنووسی - ئیتفاقی سعودی
ھەولێر - کیلانتان مالیزیا
تشۆنبۆری تایلاند - شوڕتە سوریا
یانەی ھەولێر ئەگەر لە قۆناغی ٨ سەرکەوت ئەوە لە قۆناغی چوار گۆشەی زێرین رووبەرووی براوەی یاری نێوان ھەردوو یانەی تشۆنبۆری تایلاند و شوڕتەی سوری دەبێتەوە.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان