ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات له پاڵه‌وانێتی یۆرۆدا كه تیایدا بۆ جاری دووه‌م له پاڵه‌وانێتییه كیشوه‌رییه‌كه‌دا ماته‌دۆری ئیسپانیای پاڵه‌وانی ئه‌وروپای 2008 و جیهانی 2010 و ئازۆری ئیتاڵیای پاڵه‌وانی مۆندیالی 2006 و كرواتیای سێیه‌می مۆندیالی 1998 و ئیرله‌ندا ده‌بینینه‌وه.
پاش بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ئیرله‌ندا هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه به 3 خاڵ له دووه‌م یاریدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی سكوادلازۆرای ئیتاڵیا ده‌بێته‌وه به هیوای ئه‌وه‌ی كه بردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییش له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه تۆمار بكات و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی 8 ی پاڵه‌وانێتییه‌كه به بێ ئه‌وه‌ی چاوی له یاری سێیه‌می بێت له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵبژارده زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌وروپا و جیهان سكوادلازۆرای ئیتاڵیا هه‌وڵ ده‌دات پاش یه‌كسان بوونه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به لاڕۆخای پاڵه‌وان كرواتیا بكاته قوربانی گه‌یشتنی به قۆناغی داهاتوو هه‌ر بۆیه ئه‌مشه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ی یاری یه‌كه‌م پراندێلی به‌ڵێنی داوه كه به شێوازی هێرشبردنه‌وه یاری بكاته‌وه له به‌رامبه‌ریشدا بیلیچ به‌ڵێنی داوه كه گه‌وره‌ترین نماییشی تۆپی پێ له مێژووی كرواتیادا پێشكه‌ش بكات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆماریش بكات ئه‌وا هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌كسان بێت به‌رامبه‌ر به ئیتاڵیای ئازۆری
سه‌عات 7 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
ئیتاڵیا x كرواتیا
راسته‌وخۆله ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت له‌که‌ناڵه‌کانی:+1,+2,+3,+4,+7,+12
یاری دووه‌می ئه‌مشه‌و ده‌قا و ده‌ق له ته‌رازوویه‌كی لاسه‌نگ ده‌چێت به‌و پێیه‌ی له جه‌مسه‌رێكیدا لاڕۆخای ئیسپانیا وه‌ستاوه و له جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تریشدا كۆماری ئیرله‌ندا وه‌ستاوه كه ئه‌مشه‌و پێ ده‌چێت به وێنه‌ی پۆڕه خوراوه‌كه‌ی په‌نده كوردییه‌كه بچێت و ئه‌وه‌ی با به ده‌واری شڕی ده‌كات ئیسپانیاش به‌وی بكات.
بۆ ئه‌م یارییه دیلبۆسكی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه به مه‌به‌ستی ڕاماڵینی ئیرله‌ندا و تۆقاندنه‌وه‌ی هه‌موان و پێشكه‌ش كردنه‌وه‌ی ئاسته به‌رزه ناسراوه‌كه‌ی خۆی تا چی دی هێرش نه‌كرێته‌وه سه‌ر خۆی و كوڕانی له به‌رامبه‌ریشدا جیۆڤانی تراپاتۆنی ئیتاڵی پیره ڕاهێنه‌ری ئیرله‌ندییه‌كان به شای گیڤن و ڕۆبی كین و هاوڕێكانیانه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌مشه‌و مه‌حاڵ ده‌سته‌به‌ر بكات و بردنه‌وه به‌رامبه‌ر به پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و جیهان تۆمار بكات ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچیش نه‌بێت به‌رامبه‌ری به یه‌كسان یاریگا به‌جێبهێڵێت.
سه‌عات 9.45 ی ئه‌مشه‌و
ئیسپانیا x ئیرله‌ندا
راسته‌وخۆله ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت له‌که‌ناڵه‌کانی:+1,+2,+3,+4,+7,+12
Post a Comment