ڕۆناڵدۆ توڕەیە لە خۆی

Wednesday, June 13, 20120 التعليقات

ڕۆناڵدۆ توڕەیە لە خۆی


  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەی پرتوگال توڕەیی خۆی نەشاردەوە لە خۆی پاش لەدەستدانی چەند هەلێکی ئاسانی گۆڵکردن لە یارییەکەی بەرامبەر دانیمارک. ڕۆناڵدۆ لە یاری یەکەمدا بەرامبەر ئەڵمانیا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بووەوە بەهۆی خراپی ئاستی، ئەمشەویش چەند هەلیکی ئاسانی گۆڵکردنی لەدەستدا و دوای یارییەکەش بۆسپۆرت تی ڤی وتی ” بەڵێ جێگای داخ بوو، لە خۆم توڕەبووم بەهۆی لەدەستدانی چەند هەلێکی گۆڵکردن، دەکرا باشتر ئەو هەلانە بەکاربهینم کەبۆم ڕێککەوتن بەڵام گرنگ ئەوەیە هاتینەوە ناو ململانێکە. کاتێک بە دوو گۆڵ لە پێش بووین هەوڵماندا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆماربکەین بەڵام نەمانتوانی و ئەمەش تووشی زەحمەتی زۆری کردین. پرتوگال خاوەنی سێ خاڵە و پێویستی بە بردنەوەیە لە یاری داهاتوودا بەرامبەر هۆڵەندا بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان