ئەڵمانیا ٢-١ هۆڵەندا: دووەم سەرکەوتن بۆ مانشافت و چارەنووسی پرتەقاڵییەکان لە دەستی خۆیاندا نەما
ئەمشەو لە یەکێکی دی لە بەهێزترین یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هۆڵەندا ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.
ئەڵمانیا خاوەنی ٣ خاڵە لە بارێکی لۆجیکی و دەروونی باشدابوو، هۆلەنداش پاش شکستە چاوەڕوانننەکراوەی بەرامبەر دانیمارک تەنها بردنە دەیتوانی کەمێک لە ئازارەکانیان کەمبکاتەوە. بەڵام هەڵبژاردەکەی خواکیم لۆف توانی برینەکانی هۆڵەندا قوڵتربکات و بە ئاست و ئەنجام شکستی پێبهێنێت.
پلانە سەرکەوتووەکەی لۆف ڕێگەی نەدا هۆڵەندا بە ئاسانی نزیکی گۆڵەکەیان ببێتەوە، لە بەرامبەردا ئەڵمانیا زیاتر لە جارێک مەترسی درووستکرد تاوەکو ماریۆ گۆمێزی گۆڵکاری هەڵبژاردەکە لە خولەکەکانی ٢٤ و ٣٨ دووەم گۆڵی یەک لەدوای یەکی تۆمارکرد و هۆڵەندای خستە بارێکی سەختەوە.
لە نیوەی دووەمدا ئەڵمانیا هاوشێوەی نیوەی یەکەم باشتر دەبینرا بەڵام هۆڵەندا چەند جارێک مەترسییان دروستکرد تاوەکو ڤان پێرسی لە خولەکی ٧٣ جیاوازییەکەی کەمکردەوە بۆ گۆڵێک بەڵام ئەم گۆڵە نەبووە هۆی ئەوەی هۆڵەندا بکەوێتە خۆی بۆ گۆڵی دووەم و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە بەکۆتاهات.
بەمەش هۆڵەندا پێویستی بەوەیە بە ئەنجامێکی گەورە شکست بە پرتوگال بهێنێت و لە بەرامبەردا دانیمارک بدۆڕێت بە ئەڵمانیا تاوەکو بتوانێت بگاتە قۆناغی داهاتوو.
Post a Comment