پرتوگال ٣-٢ دانیمارک: لەو یارییەی ڕۆناڵدۆ خاڵی لاواز بوو پرتوگال سەرکەوتنی بەدەستهێنا

Wednesday, June 13, 20120 التعليقات

پرتوگال ٣-٢ دانیمارک: لەو یارییەی ڕۆناڵدۆ خاڵی لاواز بوو پرتوگال سەرکەوتنی بەدەستهێنا


  لە درێژەی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێک لە 
بەچێژترین یارییەکان لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پرتوگال و دانیمارک بەڕێوەچوو. پرتوگال لە یاری یەکەمدا تووشی شکست بەرامبەر ئەڵمانیا و لە بارێکی باشدانەبوو، دانیمارکیش پێویستی بە سێ خاڵی یارییە بوو تاوەکو بەشێوەیەکی تیۆری بگاتە قۆناغی چارەگی کۆتا. پرتوگال لەم یارییەدا ئاستێکی زۆر باشی نیشاندا و دانیمارک یش بە پێچەوانەی یارییەکی هۆڵەندا لە ئاستی پێویستدا نەبوو. لە میانەی لێدانێکی کۆڕنەدا لە خولەکی ٢٤ بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید پیپێ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پرتوگال تۆمارکرد، دواتر هێلدەر پۆستیگا لە پاسێکی جوانی لویس نانی دووەم گۆڵی لە خولەکی ٣٨ هێنا و خۆشی و شادی بەخشییە هاندەران، بەڵام هێندەی نەبرد نیکۆڵاس بێندتنەری یاریزانی یانەی ئارسناڵ لە خولەکی ٤١ گۆڵێکی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات. لە نیوەی دووەمدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و کاپتنی پرتوگال چەند هەلێکی زۆر ئاسانی لەدەستدا و لە بارودۆخێکی دەروونی خراپدا دەبینرا لە یارییەکەدا، لە خولەکی ٨٠ نیکۆڵاس بێندتنەر جارێکی دیکە گۆڵی پرتوگالی هەژاند و چارەنووسی ئەو هەڵبژاردەیەی خستە مەترسییە بەڵام پرتوگال ڕێگەی نەدا یارییەکە بەو ئەنجامە بەکۆتا بێت و سیلڤێستەر ڤارێلا کە لە نیوەی دووەم بەشداریکرد لە خولەکی ٨٧ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد. بەمەش پرتوگال و دانیمارک هەریەکەیان خاوەنی سێ خاڵن لە کۆمەڵەکەیاندا.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان