نانی بەرگری لە ڕۆناڵدۆ دەکات

Thursday, June 14, 20120 التعليقات

نانی بەرگری لە ڕۆناڵدۆ دەکات



لویس نانی یاریزانی هەڵبژاردەی پرتوگال بەرگری لە هاوڕێکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کرد پاش ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر دانیمارک چەند هەلێکی ئاسانی لەدەستدا.

پرتوگال ٣-٢ یارییەکەی بردەوە و نانی درووستکەری دوو لە گۆڵەکانی هەڵبژاردەکەی بوو، ناوبراو دوای یارییەکە وتی: کریستیانۆ باشە و دڵخۆشە، یارییەکەمان بردەوە و ئەو هیچ کێشەیەکی نیە. هەموو کەسێک گۆڵ لەدەست دەدات، ئەویش چەند هەلێکی باشی هەبوو بەڵام هێشتا یاری دیکە ماوە و ئەوکات دەتوانێت قەرەبووی بکاتەوە. ئەو بەتەنیا یاری ناکات و یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، پێم وایە باش یاریکرد چونکە یارمەتی هێڵی بەرگری و هێرشبەریدا.

سەبارەت بە یارییەکەش وتی

نیشانی هەموولایەکمان دا چەند بەپەرۆش بووین بۆ بردنەوەی یارییەکە. کاتێک دانیمارک گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد لە ناوەوە دەکوڵاوین لە توڕەییدا ، ئەو چەند خولەکەی کۆتای یارییەکە زۆر گرنگ بوو ئامادەبووین هەموو سەرکێشییەک بکەین لە پێناو بردنەوە و سەرکەوتووش بووین.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان