
وێسلی سنایدێری یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا داوای لێبوردنی لە هاندەرانی وڵاتەکەی کرد پاش ئەوەی لەسەر دەستی ئەڵمانیا تووشی دووەم شکست هاتن و زۆر نزیکە لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە بکەن.
سنایدێر پێی وایە خۆیان خراپترین دوژمنی خۆیان بوون لە یارییەکە و وتی
من داوای لێبوردن لە هەموولایەک دەکەم بۆ هەموو شتێکم، ئەمە زۆر سەختە پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد، جێگای داخە هێشتمان ئەڵمانیا یارییەکە بباتەوە بەڵام هێشتا هیوامان ماوە ونابێت بێ ئومید بین.
Post a Comment