كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م مامۆستایه‌كی بیركاری ساغی ده‌كاته‌وه
ئه‌مشه‌و به‌زمی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یۆرۆی 2012 گه‌رم و خۆش ده‌بێت و له دوو یاری مه‌زن و پڕ ململانێدا چوار هه‌ڵبژارده‌ی مه‌زنی ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه كه سیان له‌و هه‌ڵبژاردانه خاوه‌نی نازناوه‌كانی پێشووی یۆرۆن كه هه‌ریه‌ك له مانشافتی ئه‌ڵمانیای 3 جار هه‌ڵگری نازناوی یۆرۆ و هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی هۆڵه‌ندا و دانیمارك خاوه‌نانی 1 نازناو هاوشان له‌گه‌ڵ پورتوگال ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه كه ئه‌می دواتر هیچ نازناوێكی نییه.
هه‌ردوو یارییه‌كه له سه‌عات 9.45 به كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه تیایدا ئه‌ڵمانیای خاوه‌نی 6 خاڵ و دانیماركی خاوه‌نی 3 خاڵ له لایه‌ك ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و هۆڵه‌ندا به بێ خاڵ و پورتوگالیش به 3 خاڵ ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ده‌بێت مامۆستایه‌كی ماتماتیك ڕابسپێردرێت تا پاش ته‌واو بوونی هه‌ردوو یارییه‌كه لێكدانه‌وه ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر هات و مانشافت به‌رامبه‌ر به دینامێته ئه‌سكه‌نده‌نافییه‌كه دۆڕا و ئاشه هه‌واییه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ پورتوگال براوه ده‌رچوو ئه‌و كاته هه‌موو شتێك تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی مانشافت یان یه‌كسان بوونی و دۆڕاندنی پورتوگال به هۆڵه‌ندا ئه‌وا دانیمارك به دووه‌م سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات و دوو زه‌به‌لاحی وه‌ك هۆڵه‌ندا و پورتوگال ماڵئاوایی ده‌كه‌ن به به‌ر چاوی هه‌موانه‌وه.
كه‌واته ئه‌مشه‌و شه‌وی یه‌ڵدا ده‌بێت بۆ دوو هه‌ڵبژارده و شه‌وی ده‌یجوریش ده‌بێت بۆ دوانه‌كه‌ی تر و ڕكابه‌ری كۆماری چیك و یۆنان له قۆناغی 8 ی یۆرۆشدا به ده‌رده‌كه‌ون.
سه‌عات 9.45 ی ئه‌مشه‌و
ئه‌ڵمانیا x دانیمارك
هۆڵه‌ندا x پورتوگال
..............................................
Post a Comment