دوو گەورە بۆ ماڵەوە، دووگەورەش بۆ قۆناغی داھاتوو

Sunday, June 17, 20120 التعليقات


دوو گەورە بۆ ماڵەوە، دووگەورەش بۆ قۆناغی داھاتوو


ئەمشەو ھەردوو یاری کۆمەڵەی دووەم کە بە کۆمەڵەی مەرگ ناسرابوو بەڕێوەچوو و تیایدا ھەڵبژاردەکانی پرتوگال و ئەڵمانیا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو و ھەڵبژاردەکانی ھۆڵندا و دانیمارکیش ماڵئاواییانکرد.

سەرەتا ھەردوو ھەڵبژاردەی ھۆڵندا و پرتوگال بەیەک گەیشتن و بەڕازیلی ئەوروپا بە ھۆی ڕۆناڵدۆوە بردیەوە و ھۆڵندای بێبەشکرد لە سەرکەوتن بۆ قۆناغا داھاتوو سەرەتا ڤاندێرڤان گۆڵێکی بۆ ھۆڵندا تۆمارکرد بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی یەکسانی بۆ پرتوگال تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتای ھات،تایمی دوەم پرتوگال باشتر بینران و گۆڵێکی دیکەشیان لەڕێگەی ڕۆناڵدۆوە تۆمارکرد و ڕۆناڵدۆ ھەڵبژاردەکەی گەیاندە قۆناغی داھاتوو بووشە باشترین یاریزانی یاریەکە،

لەیاری دووەمدا ھەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا توانی دانیمارک تێک بشکێنێت و لە یۆرۆ بێبەشی بکات و توانی بە دوو گۆڵی خاوێن لێی بەرێتەوە سەرەتا ئەڵمانیا لەڕێگەی پۆدۆلسکی تۆمارکرد بەڵام دانیمارک ھەرزوو ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە لەڕێگەی دیھڵەوە تایمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتای ھات و تایمی دووەم ئەڵمانیا گۆڵی دوەمی لەڕێگەی بێدتنەرەوە تۆمارکرد بەم ئەنجامانەش ھەردوو ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پرتوگال سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو و ھۆڵندا و دانیمارکیش تا ٢٠١٦ ناتوانن  باسی یۆرۆ بکەنەوە

Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان