مارادۆنا سه‌ری له هۆڵه‌ندا سوڕماوه
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی وڵاتی ئه‌رجه‌نتین و جیهانی پێشوو دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماردۆنا جارێكی‌تر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاتی هۆڵه‌ندا و ئاشكرای كرد: "چوونه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك یۆرۆدا به‌و شێوه‌یه شتێكی شه‌رمه‌زارییه و پێویستی به هه‌ڵوه‌سته كردنه له سه‌ری".
دیێگۆ وتیشی: "من پێم وابوو ڤان مارفیك له یاری كۆتاییدا به پێكهاته‌یه‌كی جیاوازه‌وه یاری ده‌كات و له وتارێكیشدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌و شته كرد بوو، به‌ڵام ئه‌و ڕاهێنه‌ره هیچی نه‌كرد كه ئه‌مه‌ش منی تووشی شۆك و سه‌رسام بوون كرد كه چۆن دووه‌می مۆندیالی 2010 به‌و شێوه‌یه و به بێ پلان به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره ده‌كات و هیچ گۆڕانێكیش له پلانه‌كانیدا نابینرێت".
مارادۆنا له كۆتاییشدا وتی: "ده‌بوو له دوا یاریدا ڤان مارفیك یاری به دیرك كاوت بكردایه له شوێنی ئه‌فیلای تا هاوكاری زیاتری ڤان پێرسی و ڕۆبن بكات هه‌روه‌ك ده‌بوو پاش تۆمار كردنی گۆڵی پێشكه‌وتن له لایه‌ن ڤانده‌رڤارته‌وه ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه هێڵی به‌رگری توندتر بكردایه، چونكه بینیمان یاریزانێك 2 گۆڵی له سه‌ر تۆمار كردن كه له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو كه ئه‌ویش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو كه به‌و 2 گۆڵه توانی بگه‌ڕێته‌وه نێو كه‌شی پاڵه‌وانێتییه‌كه".
جێی ئاماژه بۆ كردنه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاتی هۆڵه‌ندا كه پاڵێوراو بوو بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو هاوشان له‌گه‌ڵ ناسیوناڵ مانشافت به 3 دۆڕان به‌رامبه‌ر دانیمارك و دواتر ئه‌ڵمانیا و له كۆتاییشدا به‌رامبه‌ر به پورتوگال به خراپترین شێوه ماڵئاوایی له یۆرۆ كرد.
.....................................................
Post a Comment