سه‌ره‌ڕای چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2012 به دوو دۆڕان له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مدا، به‌ڵام سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ ئاماده‌یی تیایدا نییه له‌م كاته‌دا ده‌ستبه‌رداری كه‌شتییه نغرۆ بووه‌كه‌ی ببێت وه‌ك قوبتانی یه‌كه‌می.
ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی و هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاتی سوید كه ئێستا ته‌مه‌نی بۆته 30 ساڵ ئاشكرای كرد كه له‌م كاته‌دا به هیچ جۆرێك ئاماده‌یی تیادا نییه ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ببێت ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كردووه و ڕایگه‌یاند: "وه‌ك قوبتانی كه‌شتییه‌ك ئه‌گه‌ر هات و كه‌شتییه‌كه‌ی نغرۆ بوو ئه‌وا هه‌ر له سه‌ری ده‌مێنێته‌وه منیش له‌م كاته‌دا خۆم له‌و دۆخه‌دا ده‌بینمه‌وه و به نیاز نیم ده‌ستبه‌رداری كه‌شتییه‌كه‌م ببم به‌ڵكو له داهاتوودا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ تا بگه‌ڕێینه‌وه و ململانێ بكه‌ینه‌وه له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2014 ی وڵاتی به‌رازیلدا".
ئه‌و یاریزانه له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌دا كه میدیای وڵاته‌كه‌ی بۆی ساز كرد وتیشی: "تا ئێستا چێژ له یاری كردن وه‌رده‌گرم له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌مدا و خوازیارم هه‌ر نازناوێكی له‌گه‌ڵ به ده‌ست بهێنم له داهاتوودا بۆیه به هیچ جۆرێك واز له یاری كردن ناهێنم له ڕیزه‌كانیدا".
جێی ئاماژه بۆ كردنه بڕیاره سبه‌ی شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی سوید دوا یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی یۆرۆدا ئه‌نجام بدات به‌رامبه‌ر به فه‌ڕه‌نسا كه یارییه‌كه‌ی ته‌نها یارییه‌كی شكڵییه و هیچی تر به‌و پێیه‌ی له مێژه ماڵئاوایی له یۆرۆی 2012 كردووه.
....................................................
Post a Comment