وەین ڕوونی – دەتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنن
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلیزی وەین ڕوونی جەختی کردەوە کەوا سێ شێرەکان
دەتوانن بەردەوام بن لەم پاڵەوانیەتی نەتەوەکانی ئەوروپا لە پۆڵاند و یۆکڕاین
ڕوونی بەژداری لە دوو یاری یەکەمی هەڵبژاردەکەی نەکرد بە هۆی وەستاندنی لە لایەن فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپییەوە بۆ ماوەی سێ یاری،پێشبینی دەکرێت ئەستیرەی یانەی مانچێستەر یونایتد وەک یاریزانێکی سەرەکی بەژداری لە یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی یۆکڕاین ـی بکات لە شاری دۆنێتسک،ڕوونی لە لێدوانێکیدا ووتی :
ئێمە تا ئەو ڕادەیە باشین کە بتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنین،باش دەزانین کەوا هیچ لایەنێک ئێمە نەپاڵاوتووە بۆ بەدەست هێنانی ئەم نازناوە بەڵام بە گشتی متمانەم بە تواناییەکانی یاریزانەکانم هەیە بۆ ئەوەی ئەم شتە ئەنجام بدەین.
Post a Comment