بۆ ساڵی چواره‌م له سه‌ر یه‌ك و بۆ جاری 17 له مێژوویدا یانه‌ی ڕیگاڵ به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی توانی ببێته‌وه پاڵه‌وانی وڵاتی ئیسپانیا له كێبڕكێی باسكه‌دا.
له پێنج یاری پلای ئۆفدا به‌رشه‌لۆنه كه‌وته‌وه به‌رده‌م یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ڕكابه‌ری هه‌میشه‌یی له هه‌موو بواره‌كانی تری وه‌رزشدا له وڵاتی ئیسپانیا به تایبه‌تیش كه ڕیاڵ ئه‌مساڵ توانی نازناوی جامی ئیسپانیا له به‌رشه‌لۆنه بباته‌وه كاتێك به ئه‌نجامی 91 خاڵ به‌رامبه‌ر به 74 خاڵ بردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر تۆمار كرد له یاری كۆتاییدا.
ڕیگاڵ به‌رشه‌لۆنه پاش بردنه‌وه‌ی یاری یه‌كه‌می نێوان هه‌ردوو یانه به ئه‌نجامی 81 - 80 و دۆڕاندنی دووه‌م و سێیه‌م به ئه‌نجامی 69 - 75 و 59 - 85 و بردنه‌وه‌ی یاری چواره‌م به ئه‌نجامی 81 - 75 ڕیاڵی ناچار كرد یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات كه له‌و یارییشدا ڕیگاڵه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا توانییان بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن به ئه‌نجامی 3 كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به ته‌نها یه‌ك كۆمه‌ڵه كه خاڵی كۆمه‌ڵه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: 16 - 12
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: 23 - 22
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: 17 - 13
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م كه بۆ ڕیاڵ بوو به ئه‌نجامی: 22 - 17 به كۆتا هات
به‌و جۆره‌ش یانه‌ی ڕیگاڵ به‌رشه‌لۆنه توانی نازناوی خولی باسكه‌ی وڵاتی ئیسپانیا لای خۆی بهێڵێته‌وه و له كلاسیكۆی باسكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا بردنه‌وه له سه‌ر حسابی ڕكابه‌ره ئه‌زه‌لییه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
........................................
Post a Comment