به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیۆنێل میسی جادووگه‌ره‌كه‌ی جیهانی تۆپی پێ و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رسام كردنی هه‌موان له‌و یارییه دۆستانه خێرخوازییه‌دا كه خۆی و هاوڕێكانی به‌رامبه‌ر به ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی وڵاتی مه‌كسیك ئه‌نجامیاندا.
یارییه‌كه وه‌ك هه‌موو لای هه‌موان ڕوون و ئاشكرا بوو یارییه‌كی خێرخوازی بوو كه مه‌به‌ست لێی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بوو بۆ ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كانی وڵاتی مه‌كسیك ئاماده‌بوونی لیۆ میسیش بۆ خۆی به‌س بوو كه یاریگاكه‌ی شاری كانكۆنی وڵاتی مه‌كسیك پڕ بكات له هه‌وادارانی.
یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی میسی و هاوڕێكانی به كۆتا هات به ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ.
گۆڵی یه‌كه‌م جۆن فیافرا له خوله‌كی 16 دا تۆماری كرد و له خوله‌كی 32 شدا دیێگۆ ڕیاس گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و لیۆش له خوله‌كی 44 دا یاریگاكه‌ی هه‌ژاند كاتێك گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و ئه‌و تاییمه به ئه‌نجامی 3 – 1 له به‌رژه‌وه‌ندی میسی و هاوڕێكانی به كۆتا هات.
له تاییمی دووه‌مدا و له خوله‌كی 69 دا پابلۆ ئۆزڤاڵدۆ توانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی میسی بكاته خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م، به‌ڵام لیۆی جادووگه‌ر جارێكی‌تر گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 72 دا گۆڵی پێنجه‌می تۆمار كرد له ژێر چه‌پڵه ڕێزانی جه‌ماوه‌ری هانده‌ری نێو یاریگاكه‌دا.
له به‌رامبه‌ریش هه‌ریه‌ك له دامیان ئه‌لڤارێزی ئه‌رجه‌نتینی و دانیال مۆنتنیگرۆ و داروین كینتیرۆ له خوله‌كه‌كانی 27 ی تاییمی یه‌كه‌م و 52 و 85 ی تاییمی دووه‌مدا 3 گۆڵی ئه‌ستێره‌كانی خولی تۆپی پێی مه‌كسیكیان تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی لیۆ میسی و هاوڕێكانی به كۆتا هات به ئه‌نجامی 5 – 3.
..................................................
Post a Comment