ئەمڕۆ یاریگای سلێمانی ، ئامێز بۆ یارییەکی ھەڵبژاردەی کوردستان دەکاتەوە

Wednesday, June 6, 20120 التعليقات


ئەمڕۆ یاریگای سلێمانی ، ئامێز بۆ یارییەکی ھەڵبژاردەی کوردستان دەکاتەوە



سلێمانی – ھەرێز جەمال

بڕیارە کاتژمێر پێنجی  ئێوارەی ئەمڕۆ ‌ چوارشەمە لە دووەم یاری خۆی لە جامی ڤیڤادا لە نێو یاریگای سلێمانی واتە ( مەلعەبەکە ) کە دەکەوێتە گەڕەکی چوارباخەوە , ھەڵبژاردەی کوردستان میوانداری ھەڵبژاردەی ئۆکستانیا بکات.

سەر لە ئێوارەی دوێنێش  بە بەشداربوونی تەواوی یاریزانەکانی ھەڵبژاردەی کوردستان یەکەیەکی مەشق و ڕاھێنانی لە نێو یاریگای سلێمانی ( مەلعەبەکە ) ئەنجامدا ئەویش بە مەبەستی دووەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتی ڤیڤا کە بڕیارە  ئەمرۆ چوار شەممە ئەنجامی بدات.
لەو ڕاھێنانەی دوێنێش تەواوی یاریزانان مەشقەکانیان ئەنجامدا تەنھا  یاریزان ( نەوزاد شێرزاد) نەبێت کە بەھۆی ئەو پێکانەی توشی دەستی ھاتووە نەیتوانی بەشداربێت.بریاریشە خەندان سپۆرت ڕوماڵی تایبەتی ئەو یارییەو پەخشی ڕاستەوخۆی یارییەکەش بۆ سەردانکەرانی بگوازێتەوە

شایانی باسە لە یەکەم یاری خۆیدا ھەڵبژاردەی کوردستان توانی بە شەش گۆڵی بێوەڵام لە بیابانی خۆرئاوا بباتەوە .

جامی جیھانی ھەرێمەکان ( ڤیڤا ) نۆ ھەرێمی وڵاتانی دونیا بەشدارن و تا ٩ ی ئەم مانگە درێژە دەکێشێت .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان