كوردستان دووه‌م یاری خۆی له‌پاڵه‌وانێتی ڤیڤا برده‌وه
|
![]()
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، له‌پاڵه‌وانێتی ڤیڤا كه له هه‌رێمی كوردستان سازكراوه، ئه‌مڕۆ به گۆڵێكی ئامه‌د ئیسماعیل توانی یاری دووه‌می خۆی له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكستانیا له‌و پاڵه‌وانێتییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا بێنێت و یارییه‌كه بباته‌وه.
لە دەقیقەی ٣٠ ھەڵبژاردەی کودستان لە ڕێگەی ئامه‌د ئیسماعیل بە شوتیَکی جوان گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی تۆمارکرد و گڕوتینی زیاتری خستە نێو دڵی ھاندەرانەوە. كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دووه‌م یاری خۆی له جامی ڤیڤادا له نێو یاریگای سلێمانی واته ( مه‌لعه‌به‌كه ) كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی چوارباخه‌وه، ھه‌ڵبژارده‌ی كوردستان میوانداری ھه‌ڵبژارده‌ی ئۆكستانیای كرد. سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێش به به‌شداربوونی ته‌واوی یاریزانه‌كانی ھه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاھێنانی له نێو یاریگای سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) ئه‌نجامدا ئه‌ویش به مه‌به‌ستی دووه‌م یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی ڤیڤا كه بڕیاره ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ئه‌نجامی بدات. له‌و ڕاھێنانه‌ی دوێنێش ته‌واوی یاریزانان مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجامدا ته‌نھا یاریزان ( نه‌وزاد شێرزاد) نه‌بێت كه به‌ھۆی ئه‌و پێكانه‌ی توشی ده‌ستی ھاتووه نه‌یتوانی به‌شداربێت شایانی باسه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ھه‌ڵبژارده‌ی كوردستان توانی به شه‌ش گۆڵی بێوه‌ڵام له بیابانی خۆرئاوا بباته‌وه . جامی جیھانی ھه‌رێمه‌كان ( ڤیڤا ) نۆ ھه‌رێمی وڵاتانی دونیا به‌شدارن و تا ٩ ی ئه‌م مانگه درێژه ده‌كێشێت . |
سه ره تاكوردستان دووه‌م یاری خۆی له‌پاڵه‌وانێتی ڤیڤا برده‌وه
Post a Comment