نھێنیەکانی ئۆزێل ئاشکرابوون
|
![]()
مستەفا ئۆزێل باوکی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی مانشافت و یانەی شاھانەی مەدریدی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی چەند نھێنیەکی ئەم کوڕە کوردە ئاشکرادەکات .
باوکی ئۆزێل بۆ ڕۆژنامەکە گوتی: کوڕەکەم چەند خەون و ئاواتێکی ھەیە و ڕۆژانەش لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی چەندین یادگاری خۆشیان ھەیە. مستەفا وتی ئۆزێل زۆربەی ھەرەزۆری کاتەکانی لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆس و سامی خزێرە بەڕێدەکات و زۆربەی کاتەکان بەیەکەوەن و نزیکترین ھاوڕێی کوڕەکەمن . لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ناوبراو ڕایگەیاند ئۆزێل چێشت لێنەرێکی بەتوانایە و زۆربەی کات ئەو خوانەکان ئامادەدەکات بەتایبەتی گۆشتی مانگا چونکە خزێرە و ڕامۆس زۆر حەز بەو خواردنە دەکەن. لەگرنگترین بەشی چاوپێکەوتنەکەیدا باسی نەتەوەکەی دەکات و دەڵێت من شانازی بەوەوەدەکەم کە کوردم ھەموکات ئۆزێل دەڵێت من کوردم خۆزگە کوردیم بزانیایە تا بەکوردی قسەبکەم و ڕاشی گەیاند کە ھەوڵدەدات فێری کوردی ببێت و ئێمە ھەمووکات وتومانە و دەیڵێینەوە ئێمە کوردین و شانازی بە کوردبونمانەوە دەکەین. |
سه ره تانھێنیەکانی ئۆزێل ئاشکرابوون
Post a Comment