قوبرسی تورکی دارفۆری ماڵ وێران کرد بەگۆڵ

Monday, June 4, 20120 التعليقات


قوبرسی تورکی دارفۆری ماڵ وێران کرد بەگۆڵ
لەیەکەمین یاری پاڵەوانیەتی ڤیڤای ٢٠١٢  لەرێککەوتی ٤-٦ کاتژمێر (٥) ئێوارە لە یاریگای یانەی وەرزشی برایەتی ھەردوو ھەڵبژاردەی قوبرسی تورکی و دارفۆر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەتایمی یەکەمی یارییەکە دوای لێدانی مارشی ھەردوو ھەرێم ، یارییەکە دەستی پێکرد و لە خولەکەکانی (١١ و١٧ و٢١و٢٣و٤٤) یاریزانی قوبرسی تورکی (خەلیل تۆران) پێنج گۆڵی تۆمار کرد و لە خولەکەکانی (١٢ و٣٤) یاریزانان ( ئەنەس گۆنسۆگ وھۆسیان کڕاڵ) دوو گۆڵ تریان تۆمار کرد وتایمی یەکەم بە ئەنجامی (٧-٠) بۆ قوبرسی تورکی بەکۆتا ھات.

لە تایمی دووەم بەھەمان رێژنەباران لە خولەکی٤٦ یاریزان ساڵح گۆنسۆگ گۆڵی ھەشتەمی تۆمار کرد ولە خولەکی ٥٢ خەلیل تۆران گۆڵ شەشەمی خۆی ونۆیەمی ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد ولە خولەکی ٦١ ئەنەس سۆنان گۆڵی دەیەمی تۆمار کرد ولە خولەکی ٦٣ گۆلجۆن سۆنان گۆڵی یانزەمینی تۆمار کرد ولە خولەکەکانی ٧٦و٨١ ئیبراھیم جاندان گۆڵی دووانزەمین وسێنزەمینی تۆمار کرد ولە خولەکی ٨٧ موستەفا تەل گۆڵی چواردەمی تۆمار کرد ولە خولەکی ٩٠ عەلی تۆران گۆلچی پانزەمینی تۆمار کرد و یارییەکەش بە ئەنجامی (١٥-٠) بۆ بەرژەوەندی قوبرسی تورکی بە کۆتا ھات ،

جێگای سەیر وسەمەرەیە بەگوێی خۆم بیستم وبە چاوی خۆم بینیم ناوبژیوانێک کاغەزەکەی شوێنی گۆڵ نووسینی نەمابوو و ھەندێک رۆژنامەنووسی وەرزشی لێیان تێکچوو لەبەر زۆر نووسینی خولەکی گۆڵ تۆمار کردن ونووسینی ناوی یاریزانی گۆڵکارو ھاندەرانی وەرزشیش لەنێوان خۆیان دەیان ئەوە ١٤ گۆڵ! ئەوی تر دەیگووت بەخوای ئەوە پانزە!
ماوەتوە بڵێین دارفۆری بەسەزمان ماڵ وێرانکرا بە تۆپ ھاوێژەکانی قوبرسی تورکی.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان