له یۆرۆ ئه‌و كاته‌ی لایه‌ك گریا
|
![]()
له‌و كاته‌وه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێ كردووه, زۆر ڕووداوی خۆش و سرنج ڕاكێشی تێدا بووه, له هه‌مان كاتدا زۆر ڕوداوی حه‌زین و غه‌مگینی بۆ هه‌ڵبژارده‌كان و یاریزانان و ته‌نانه‌ت هانده‌رانیش تێدا بووه.
ڕوداوه‌كان زۆرن به‌خۆش و ناخۆشه‌وه, به‌لاَم من لێردا پێنج ڕووداوی حه‌زین و غه‌ماویتان له نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ ده‌گێڕمه‌وه. یه‌كه‌م: ئێتاڵیا دۆڕانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو" له یۆرۆی" ساڵی 2000 له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی (2000) پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێتاڵیا" له یاری كۆتایی تا خوله‌كی (90) به گۆڵێك له پێش هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساوه بوو, ئه‌وه‌و بوو له دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا گۆڵی یه‌كسانیان تۆمار كرد, به‌لاَم له دوو گێمی زیاد كراودا, هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسا به گۆڵی ئاڵتونی یارییه‌كه‌یان برده‌وه و بوونه خاوه‌نی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی (2000). دووه‌م: گریانی كریستیان ڕۆناڵدۆ" له یۆرۆی" ساڵی 2004 پاش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان ڕێكخست و گه‌یشتنه یاری كۆتایی, هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال له یاری كۆتایدا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی یۆنانی دۆڕاند, به‌م هۆیه‌شه‌وه خه‌ونی زۆرێك له یاریزانه‌كانی به‌رازیلی ئه‌وروپا, وه‌ك (لویس فیگۆ و نۆنۆ گۆمێش و كۆنسیسا و كۆیتۆ و كۆستا كورتا) نه هاته‌دی و له دوای یارییه‌كه یاریزانی ناوداری جیهان و ئێستای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كریستیان ڕۆناڵدۆ" زۆر گریا, بۆ له‌ده‌ست دانی ئه‌و جامه. سێ یه‌م: چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را" له یۆرۆی" ساڵی 1996 كاتێك جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورپای ساڵی (1996) ده‌ستی پێكرد, هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیز به هیوایه‌كی زۆره‌وه ده‌یان ڕوانیه پاڵه‌وانێتییه‌كه, تا ئه‌ندازیه‌ك تیپه‌كه‌ی خۆیان پالاَوتبوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه له سه‌ر خاكی خۆیان له دوای جامی جیهانی ساڵی (1966), به‌لاَم هه‌ڵبژبارده‌ی ئینگلته‌را له قۆناغی چوارتیپ به‌ده‌ستی ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌ركرا, پاش ئه‌وه‌ی یاریزان سوگاتی" له كاتی لێدانه‌كانی سزای یه‌كلا كه‌ره‌وه گۆڵی نه‌كرد, هه‌رپاش یارییه‌كه هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه" یاریگای ویمبلیان" جێنه‌هێشت و له‌وێ پێكه‌وه ده‌گریان. چواره‌م: هێرشه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر له یۆرۆی" ساڵی 1996 له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له به‌رواری 15|5\1996 پێش ده‌ست پێ كردنی یاری نێوان هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و سكۆتله‌ندا" فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا, ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری مانچسته‌ری هاژاند, به‌و بۆنه‌یه‌وه (206) كه‌س بریندار بوون, پاشان هه‌ردوو یارییه‌كه گوازرایه‌وه بۆ دوو یاریگای جیاواز, ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاریگای ئۆڵترافۆرد" و دووه‌م بۆ یاریگای یانه‌ی لیدز, له هه‌مان كاتدا ئه‌و كرده‌وه‌یه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی هاوولاتیانی ئه‌وشاره له بینینی ئه‌و دوو یارییه بێبه‌ش بن. پێنجه‌م: هه‌ڵه‌ی گۆڵچیه‌كه‌ی ئیسپانیا ئاركۆنا" له یاری كۆتایی یۆرۆی" ساڵی 1984 پاش ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی (1984) هه‌ر دوو هه‌ڵبژارده ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا ڕووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه, گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئاركۆنا" گۆڵێكی كوشنده‌ی له‌لایه‌ن یاریزانی فه‌ره‌نسی میشل پلاتینیه‌وه" به لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ لێكرا, به‌لاَم گرنگی تۆپه‌كه له‌وه‌دا بوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هێواش به‌ره‌و گۆڵه‌كه چوو, به‌لاَم گۆڵچی ناوبراو نه‌یتوانی تۆپه‌كه بگرێت یاخود دوری بخاته‌وه, تا به شێوه‌یه‌كی له سه‌رخۆ تۆپه‌كه له ژێر باڵیه‌وه چووه گۆڵه‌كه‌وه, به‌و هۆیه‌شه‌وه یاریزانه‌كانی ئیسپانیا توشی داڕمان و شۆك بوون تا سه‌ر ئه‌نجام یارییه‌كه‌یان دۆڕاند (2به0)گۆڵ. |
سه ره تاله یۆرۆ ئه‌و كاته‌ی لایه‌ك گریا
Post a Comment