بۆندی کەناڵی عێراقیە وڤیڤا و یەکێتی تۆپی پێ مۆر کرا

Monday, June 4, 20120 التعليقات


بۆندی کەناڵی عێراقیە وڤیڤا و یەکێتی تۆپی پێ مۆر کرا
دوێنێ نیوەڕۆ رێککەوتی ٤-٦ کاتژمێر ٢ نیوەڕۆ لە ئوتێل شیراتۆنی ھەولێر ، بەمەبەستی مۆرکردنی گرێ بەستی گواستنەوی یارییەکانی پاڵەوانیەتی ڤیڤای ٢٠١٢ بەئامادەبوونی میشێل کریستیان سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ھەرێمەکانی جیھان ( ئێن ،ئێف، بۆرد) و سەفین کانەبی سەرۆکی یەکَێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان و زاگرۆس نانەکەلی بەرپرسی گواستنەوەی یارییەکانی ڤیڤای ٢٠١٢ گرێ بەستی گواستنەوەی یارییەکانی پاڵەواتیەتی ڤیڤا بەفەڕمی مۆرکرا.

دواتر سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وتی: ئەم گرێ بەستە دڵنیابوونەوەی ھەموو لایەکە تا بتوانین کارەکانمان بەفەڕمی وجدی بەرێوەببەین ، بۆیە ئێمە گواستنەوەی یارییەکان لەلایەن کەناڵی عێراقیە سپۆرت بەھەنگاوێکی باش دەزانین وسوپاسیان دەکەین بۆ ئەم  ئەم ھەنگاوە باشە ، دواتر میشێل کریستیان وتی: منیش بەناوی یەکێتیەکەمان سوپاس ودەست خۆشی لەکەناڵی عێراقیە سپۆرت دەکەین و دڵنیام ھەموومان بەیەکەوە دەتوانین کاری زۆر جوان ومەزن بکەین ویارییەکانیش مافی گواستنەوەی بۆ کەناڵی عێراقیە سپۆرتە، دواتر کەناڵەکانی تر دەتوانن لە رێگای کەناڵی عێراقیە سپۆرت ویەکێتی تۆپی پێ یارییەکان بگوازنەوە.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان