شەممە ھەولێر میوانداری یانەی بەغداد دەکات
|
![]() لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی نۆیەمی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی، رۆژی شەممە کاتژمێر (٦.٣٠)ی ئێوارە لە یاریگەی نێودەوڵەتی شەھید فرەنسۆ ھەریری ھەردوو یانەی ھەولێر و بەغداد رووبەرووی یەکتر دەبنەوە. ئەم یارییە ھەریەکە لە ناوبژیوانان ھیسەم محەمەد عەلی ناوبژیوانی ناوەڕاست و لوئەی سوبحی یاریدەدەری یەکەم و مەحمود خەلەف یاریدەدەری دووەم و رێبوار عەباس ناوبژیوانی چوارەم و عەلی جەبار سەرپەرشتیاری یارییەکە و نەجم عەبود سەرپەرشتیاری ناوبژیوانان. لەم یارییە لە یانەی ھەولێر ھەریەکە لە یاریزانان (لوئەی سەڵاح و ئەحمەد ئیبراھیم و مەھدی کەریم) بەھۆی پەیوەندیکردنیان بە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق یاری ناکەن و لە یانەی بەغداد ھەریەکە لە یاریزانان (قوسەی مونیر و باسم عەباس )بەھۆی ھەمان شێوە. یانەی ھەولێر بە کۆکردنەوەی ٥٣ خاڵ لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت و سێ یاری دواخراوی ھەیە و یانەی بەغداد بە کۆکردنەوەی (٤٠) خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت. ھاتنەژوورەوە بۆ ئەم یارییە بەخۆراییە بۆ جەماوەر. |
سه ره تاشەممە ھەولێر میوانداری یانەی بەغداد دەکات
Post a Comment