دواین زانیاری لە بارەی کێشەی بوکەڵەکەی ڤیڤاوە

Friday, June 1, 20120 التعليقات


دواین زانیاری لە بارەی کێشەی بوکەڵەکەی ڤیڤاوە

بوکەڵەی نەورۆز , دروشمی پێنجەمین پاڵەوانێتی ڤیڤا


 دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بوکەڵەیەکی وەکو لۆگۆی پێنجەمین پاڵەوانێتی جامی ڤیڤا دەستنیشانکرد، کە ھەمیشە ئەو بوکەڵانە دەبنە لۆگۆی سەرەکی و دروشمی ئەو پاڵەوانێتیە.

 ئەو بوکەڵەیە ھەر لە ساتی یەکەم نمایشیەوە بۆ جێگەی ناڕەزایی و لە سەرەتاوە کێشە لەنێوان ئەندامانی سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستاندا دروست كرد دواتریش بۆ ڕەخنەی سەرشەقام ، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ڕەنگی بوکەڵەکەوە .


ئەم بوکەلەیە ناوی نەورۆزە، چونکە نەورۆز سەری ساڵی کوردیە و چەزنی کوردانە و جلی نیشتمانی کوردی لەبەر دایەوە و لەسەر شیوەی ئالای کوردستان دروستکراوە و تۆپێکی بە دەستەوەیە دەموچاوی خۆرێکی زەردو پشتوێنێکی قاوەیی و کڵاشێکی سەوزی لە پێدایە .

بوکەلەی نەورۆز  کابرایەکی فەرەنسی دروستی کردووە کە سکرتێری یەکیتی توپی پێی ھەرێمەکانە

کاروان محەمەد فەرەج ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە, لە لێدوانێکی تایبەت بە خەندان سپۆرتی وت , ئەو بوکەڵەیە ڕاستە ئێمە قسەی خۆمان لەسەر ھەبووە بەو پێیەی ئەوەی ئینیتماییەکی حزبیمان ھەیە بە ڵام دەبواییە   ئەو کڵاشەی پێی ھەر سپی بوایە باشتر بوو چونکە ھەر لە دێر زەمانەوەکڵاشی سپی لە پێ کراوە .

کاروان محەمەد فەرج دەشلێت " تەمەنا دەکەین ئەو کارە بە مەبەست  نەکرابێت چونکە کارێکی جوان نیە ئێمە دەێبی
َت ھەموان پشتیوانی یەکتری بین و ئەو کارە لاوەکیانە وەلا نێین .

جەلال پەرێشان بەرپرسی ڕاگەیاندنی پاڵەوانێتی ڤیڤا لە لێدوانێکی بۆ خەندان سپۆرت وتی " پێش ئەوەی ئەوەی من بکرێمە ببەرپرسی ئەو لیژنەیە ئەو بوکەڵەیە دروستکراوە"

ئەو وتیشی (بریا پێڵاوەکەی زەرد بوایە ) چونکە ئەمە کێشە نیە بەڵام کەسانێک ھەن بە جۆرێکی تر بیر دەکەنەوە .

ئەو وتیشی من وەک خۆم و زیاتریش تەئیکد دەکەمەوە کە گۆڕانکاری بەسەر ئەو بوکەڵەیە دێت و بە سەرجەم بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێم وتوەو ھەروەھا لە ژمارەی ئایندەی ڕۆژنامەی ( کوردستان ڤیڤا) بە دیزانەرەکەم وتوە دەبێت ڕەنگەکە بگۆرێت چونکە ئێمە نامانەوێت دڵی کەس بڕەنجێنین .


وابڕیارە رۆژی دوشەممە پێنجەمین پاڵەوانێتی جامی ڤیڤا بەبەشداری نۆ ھەڵبژاردە  کە بریتین لە ھەڵبژاردەکانی (کوردستان و بیابانی رۆژئاوا و رایتیا و دارفۆر و ئۆکستانیا و پرۆڤنس و  و تامی ئیلام، قوبرسی تورکیا و زەنزیبار) دەستپێبکات .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان