پێکھاتەی ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ پێنجەم پاڵەوانێتی ڤیڤا ئاشکرا کرا
|
![]()
لێژنەی راگەیاندنی پاڵەوانێتی ڤیڤا
رۆژی پێنجەشممە دەستەی راھێنەرانی ھەڵبژاردەی کوردستان بەفەرمی پێکھاتەی ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ پێنجەم پاڵەوانێتی ڤیڤا بۆ تۆپی پێی ئاشکرا کرد، کە وا بڕیارە رۆژی دووشەممە لە شاری ھەولێر دەستپێبکات، ئەم پێکھاتەیە لە ٢٣ یاریزان پێکھاتووە، لە لێدوانێکیدا عەبدوڵڵا مەحمود راھێنەری ھەڵبژاردەی کوردستان گوتی: ئەم پێکھاتەیە باشترین یاریزانەکانی کوردستانی لەخو گرتووە و پێکھاتەیەکی بەھێزە و دەبێت یاریزانە بانگھێشتکراوەکان رۆژی شەممە کاتژمێر ٣ی ئێوارە بچنە ھۆتێلی وڵات نزیک یاریگەی شەھید فرەنسۆ ھەریری، چونکە ئەمە ئۆردوگایەکی داخراوە تا کۆتایی ھاتنی پاڵەوانێتیەکە بەردەوام دەبێت. لە کۆتایی قسەکانیدا عەبدوڵڵا مەحمود داوای لە ھاندەران و دەزگا راگەیاندنەکانی کوردستان کرد پشتگیری و پاڵپشتی لە ھەڵبژاردەی کوردستان بکەن چونکە ئەمە ھەڵبژاردەی ھەموو کوردستانە بە بێ جیاوازی. پێکھاتەی ھەڵبژاردەی کوردستان بەمشێوەیە. گۆڵچی: دیدار حامد (١)، کاوە دینۆ (٣٠)، غەفور عوسمان (٢٠). ھێڵی بەرگری: محەمەد حەمە خان (٥)، سەباح حەسیب (٢)، ئامانج کەریم (١٥)، بەیار ئەبو بەکر (٢٧)، شێرزاد محەمەد (٢٤)، خالید موشیر (٨)، ھەردی سیامند (٤). ھێڵی ناوەڕاست: میران خەسرۆ (١٦)، عەلی عەزیز (١١)، کۆسرەت بایز (٢١)، ئامانج عومەر (١٨)، بارزان شێرزاد (٧)، نێچیرڤان شوکری (٢٥)، ئاماد ئیسماعیل (٢٦)، ھەڵگورد مەلا محەمەد (١٢). ھێڵی ھێرشبەر: کارزان عەبدوڵڵا (١٠)، نەوزاد شێرزاد (٩)، ساڵح جەبر (١٣)، رەنج بھادین (١٧). عەبدوڵڵا مەحمود (راھێنەر)، سەمیر سدیق (یاریدەدەری راھێنەر)، سەلێمان رەمەزان (یاریدەدەری راھێنەر)، رزگار عەلی (راھێنەری گۆڵچییەکان)، خەڵات ساڵح مستەفا (چارەسەرکەر)، سەڵاح مستەفا (کارگێری تیپ)، سیروان نجمەدین (سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردەی کوردستان). |
سه ره تاپێکھاتەی ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ پێنجەم پاڵەوانێتی ڤیڤا ئاشکرا کرا
Post a Comment