
ئه‌مشه‌و دوو هه‌ڵبژارده ده‌گه‌نه قۆناغی 8 ی یۆرۆ؟
بڕیاره ئه‌مشه‌و شه‌ممه گه‌ڕی 3 و كۆتایی پاڵاوتنی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆی 2012 له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكات كه تیایدا دوو هه‌ڵبژارده‌ی تر هاوشێوه‌ی ئیرله‌ندا ماڵئاوایی له یۆرۆ ده‌كه‌ن و دوو هه‌ڵبژارده‌ی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه وه‌ك دوو وڵاتی به‌شدار له یۆرۆدا به نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌ك ده‌گه‌نه قۆناغی 8 ی یۆرۆ له چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه ناخۆشه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و هاوڕێكانی.
هه‌ردوو یارییه‌كه له یه‌ك كات دا‌و له سه‌عات 9.45 ی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی ورچه‌كه‌ی ڕوسیا وه‌ك یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه تا ئێستا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتی یۆنان ده‌بێته‌وه كه ئه‌می دواتر زۆر نزیكه له ماڵئاوایی كردن له پاڵه‌وانێتییه‌كه و ورچه‌كه‌ی ڕوسیاش خاوه‌نی 4 خاڵه و ده‌خوازێت به 7 خاڵه‌وه سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكات به بردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر یۆنان له لای خۆشیه‌وه یۆنانی خاوه‌نی ته‌نها 1 خاڵ له كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ده‌خوازێت بردنه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕوسیا تۆمار بكات و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بكات پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌ی نێوان چیك و پۆڵه‌ندا.
سه‌عات 9.45 ی ئه‌مشه‌و
ڕوسیا x یۆنان
یاری دووه‌می ئه‌مشه‌و كه هاوكات له‌گه‌ڵ یارییه‌كه‌ی ڕوسیا و یۆنان‌دا ئه‌نجام ده‌درێت كه زۆر گرنگتره له یارییه‌كه‌ی تر به‌و پێیه‌ی جه‌مسه‌رێكی یارییه‌كه پۆڵه‌ندای وڵاتی ڕێكخه‌ری یۆرۆیه و له به‌رامبه‌ریشیدا هه‌ڵبژارده‌ی كۆماری چیك هه‌یه كه یاری ده‌كات و به هیوایه بردنه‌وه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌كسان بوون ده‌سته‌به‌ر بكات تا هاوشان له‌گه‌ڵ ڕوسیا سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ قۆناغی داهاتوو و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م یان دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م.
هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندای وڵاتی ڕێكخه‌ریش به ته‌نها 2 خاڵ ده‌خوازێت بردنه‌وه یان یه‌كسان بوون تۆمار بكات به‌رامبه‌ر به كۆماری چیك و به سوود وه‌رگرتن له بردنه‌وه‌ی له یاری ڕووبه‌ڕوودا سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات هاوشان له‌گه‌ڵ ڕوسیا كه تا ئێستا ئه‌و وه‌ك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ر كردووه و پێ ده‌چێت له یۆنانیش بباته‌وه.
كه‌واته ئه‌مشه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یۆرۆ ده‌بینین كه سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغی 8 ی یۆرۆ و چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می مه‌رگ ده‌كه‌ن.
سه‌عات 9.45 ی ئه‌مشه‌و
پۆڵه‌ندا x كۆماری چیك
..............................................
Post a Comment