بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ بەکاتی کوردستان ھەردوو ھەڵبژاردەی ئۆکرانیا و فەڕەنسا بەیەک بگەن ،
ھەڵبژاردەی ئۆکرانیا جەولەی یەکەمی بە دوو گۆڵی شیفشینکۆ لە سوید بردەوە و ئێستاش لەناو خاک و جەماوەردا یاریدەکات و ھەوڵدەدات لەم یاریەوە سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو مسۆگەربکات.
لەبەرامبەردا کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا ھیچیان لەبەردەستانیە جگە لەسەرکەوتن چونکە جەولەی یەکەمیان بە یەکسانبوون کۆتای پێھێنا بۆ جگە لەسەرکەوتن ھیچ ئەنجامێکی دیکە بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا باش نیە و ئەگەر ئەم یاریە نەباتەوە نزیکدەبێتەوە لە دوورکەوتنەوە لە یۆرۆی ٢٠١٢ و دەبێت خۆی بۆ یۆرۆی ٢٠١٦ ئامادەبکات کەلەخاکی خۆی ئەنجام دەدرێت.
Post a Comment