ئەمڕۆ یارییەکانی جەولەی سێھەم و دوا یاری قۆناغی یەکەم لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت و لە یەک کاتدا ھەردوو یارییەکەی کۆمەڵەکە ئەنجام دەدرێت.
کاتژمێر ٩,٤٥ دەقیقە بە کاتی ھەرێمی کوردستان و لە یارییەکی بەھێزی کۆمەڵەکەدا ھەردوو ھەڵبژاردەی ڕوسیاو یۆنان بە یەک دەگەن .
ڕوسیا ئێستا بە٤ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیەو دەیەوێت بە بردنەوەیەکی تەواو بە یەکەمی کۆمەڵەکەی داخڵی قۆناغی داھاتوو بێت لە بەرامبەردا یۆنان بە یەکسان بوون و دۆڕانێک تەنھا خاڵێکی ھەیەو لە دواین ڕێزبەندی کۆمەڵەکەیە بۆیە بردنەوە زیاتر دادی نادات لە کاتێکدا دەبێت چاوەڕوانی یارییەکەی چیک و پۆلەنداش بکات.
Post a Comment