
كلاسیكۆی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نازناوه‌كه‌ی بۆ جاری 26 له مێژوویدا به ده‌ستهێنا به بردنه‌وه‌ی له یاری كۆتاییدا به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام له به‌رامبه‌ر یانه باسكییه‌كه.
یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاتی ئیسپانیا واده‌ی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی گۆڕی به‌و پێیه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له نێوان دوو زه‌به‌لاحه‌كه‌دایه كه یاری چوون له نێو یاریگای كامپ ن‌و ده‌بێت له 22 ی ئاب و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له 29 ی هه‌مان مانگ ده‌بێت له نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆدا.
جێی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌مه بۆ ساڵی دووه‌مه له سه‌ریه‌ك كه هه‌ردوو یانه‌كه تیایدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه له یاری جامی سوپه‌ری ئیسپانیادا پاش ئه‌وه‌ی وه‌رزی ڕابردوو به‌رشه‌لۆنه پاڵه‌وانی لالیگا و ڕیاڵ پاڵه‌وانی جامی پادشا بوو كه دواجار و پاش نماییش كردنی دوو یاری ناوازه له نێوان هه‌ردوو یانه‌دا میسی پادشا و مۆرینهۆش ده‌ستی كرد به چاوی تیتۆ ڤیلانۆڤای یاریده‌ده‌ری ئه‌و كاتی گواردیۆلا و ڕاهێنه‌ری نوێی به‌رشه‌لۆنه له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی جامی سوپه‌ردا.
.........................................................
Post a Comment