سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا پێشنیاری راگرتنی کالچیۆ دەکات
|
![]()
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا "ماریۆ مۆنتی" ئەمرۆ رایگەیاند راگرتنی کالچیۆ بۆ دوو یان سێ ساڵ شتێکی باش دەبێت ئەمەش پاش ھەواڵەکان کەباسیان لە یاریکردن بەئەنجامەکانی ئەو خولەوە دەکرد
لەوەڵامی پرسیارێکدا کەسەبارەت بەوەی پیویستە چی بکرێت مۆنتی وتی ئەم قسەیەی من تەنھا بۆچونی خۆمە و پیشنیاری حکومەت نیە ھەروەھا وتیشی ئەوە بۆچونێکە لەلایەن منەوە کە چەندەھا ساڵە سەیری تۆپی پێ دەکەم و ھەندێ جاریش پرسیاری ئەوە لەخۆم دەکەم ئایا راگرتنی کالچیۆ بۆ سێ ساڵ چارەسەرێکی باش یان کارەساتێکە. |
سه ره تاسەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا پێشنیاری راگرتنی کالچیۆ دەکات
Post a Comment