پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووش وه‌ك شه‌وانی پێشووتر یارییه دۆستانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بوون و تیایدا چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یاری دۆستانه‌یان ئه‌نجامدا له نێویاندا وڵاتی ئۆكرانیا میوانداریكه‌ری پاڵه‌وانێتی یۆرۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتی پۆڵه‌ندا یاری كرد و توانی به ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 4 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئیستۆنیا بباته‌وه.
ئه‌مشه‌ویش به هه‌مان شێوه یارییه دۆستانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن كه تیایدا ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی سكوادلازۆرای ئیتاڵیا ده‌بینین كه یه‌كه‌م یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات و تیایدا ئازۆری ڕووبه‌ڕووی لۆكسه‌مبۆرگ ده‌بێته‌وه و كوڕانی پراندێلیش خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه و تواناكانی خۆیان بۆ یۆرۆ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی یارییه‌كانی دوێنێ و لیستی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌ون:
دووشه‌ممه
جامایكا 0 x په‌نه‌ما 1
قه‌ته‌ر 0 x فه‌ڵه‌ستین 0
ئۆكرانیا 4 x ئیستۆنیا 0
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه
ئه‌نگۆلا x مه‌قدۆنیا
لیتوانیا x ڕوسیا
بولگاریا x توركیا
ئیتاڵیا x لۆكسمبۆرگ
..........................................
Post a Comment