ئەمڕۆ لەنێو یاریگای یانەی لیڤۆرنۆ بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر و کەسایەتی وەرزشی ماڵئاوایی لە پیێرماریۆ مۆرۆسینی کرا کە ئەم هەفتەیە لە نێو یاریگا گیانی لەدەستدا .
تابوتی یاریزانە ٢٥ ساڵەکە گەیەندرایە یاریگای ئەرماندۆ پیچی و لە نیو ئاپۆڕەی هاندەران بە مۆم و گوڵ ماڵئاوایی لێکرا . دواتریش تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ ماڵەکەی لە شاری بێرگامۆ تاوەکو ڕێوڕەسمی پرسەکەی بەڕیوەدەچێت.
هەرچەندە مۆرۆسینی بە خواستن یاری بۆ لیڤۆرنۆ دەکرد بەڵام ئەو یانەیە بڕیاریدا درێسی ژمارە ٢٥ بلۆک بکات و نەدرێتە هیچ یاریزانێکی دیکە ، هەروەها پێشنیارکراوە بەشێکی یاریگاش بە ناوی مۆرۆسینی ناوبنرێت .
یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاش ڕایگەیاند گشت یارییەکانی هەفتەی داهاتوو بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە مۆرۆسینی دەست پێدەکات.
Post a Comment