یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ڕیزبەندی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەی خستۆتەڕوو لە لالیگا بە بێ گۆڵەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی.
وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەوە بە ڕوونی دەردەکەوێت گۆڵەکانی لیۆنێل مێسی زۆر کاریگەرتربووە لە گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ بەشێوەیەک بە بێ مێسی بەرشلۆنە لە پلەی شەشەمی لالیگا دێت
هەرچەندە ئەم ئامارە لۆجیکی نیە بۆ هەردوو یانەکە بەو پێیەی ئەوکاتە یاریزانێکی دیکە لە جێگەی ئەوان یاری دەکرد بەڵام ئەوە لەو ڕاستییە کەم ناکاتەوە کە بەرشلۆنە بە بێ مێسی لە کێشەیەکی گەورەدایە .
Post a Comment