سه ره تابایەرن میونشن 2-1 ڕیاڵ مەدرید :لە یارییەکی ئاگریندا ئێف سی هۆلیود بە شایستەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا
بایەرن میونشن 2-1 ڕیاڵ مەدرید :لە یارییەکی ئاگریندا ئێف سی هۆلیود بە شایستەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا
بایەرن میونشن 2-1 ڕیاڵ مەدرید :لە یارییەکی ئاگریندا ئێف سی هۆلیود بە شایستەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا
ئهم مشەو یارییە چاوەڕوانکراوەکەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە نێوان بایەرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای ئالیانز ئەرینا بەڕێوەچوو
یانە باڤارییەکە سووربوو لەسەر ئەوەی بە پشت بەستن بە خاک و هاندەران سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ڕیاڵ مەدریدیش دەیویست ئەرکی بۆی یاری گەڕانەوە لە مەدرید ئاسان بکات .
یارییەکە بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد و هەردوولا پلانی هێرشکردنیان پەیڕەو دەکرد . بەڵام بایەرن بە پشت بەستن بە دوو باڵە ئەفسووناوییەکەی کە پێکهاتوون لە ئاریان ڕۆبن و فرانک ڕیبێری سەرکەوتووتربوون لە هێرشەکانیان تاوەکو لە لێدانێکی کۆڕنەدا ڕیبێری لە خولەکی ١٧ گۆڵی ئیکەر کاسیاسی هەژاند و هێندەی تر یارییەکەی بەهێزترکرد.
دوای ئەو گۆڵە ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەیەک کۆنترۆڵی یاریگای گرتەدەست بەڵام بایەرن هەرزوو کەوتنە خۆیان و نزیکبوون پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم چەند هێرشێکیان برد کە لە یەکێکیان گوومانی لێدانی سزای لێدەکرا . نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی ٥٣ ڕیاڵ مەدرید توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە لە ڕێگای مەسوت ئۆزیل کە سودی لە تۆپێکی ڕۆناڵدۆ وەرگرت .. بەڵام دوای ئەو گۆڵە بە بەردەوامی بایەرن باشتر دەبینرا هەرچەندە بڕینی هێڵی بەرگری یانەی شاهانە ئاسان نەبوو بۆیان .
بە تێپەڕبوونی کات یارییەکە بەو شێوەیە بەردەوام بوو باڤاری باشتر یاریدەکرد و مەترسیدارتربوو لە بەرامبەردا خۆزێ مۆرینهۆ وەک ئەوەی بەو ئەنجامە ڕازی بێت پاشەکشەی بە تیپەکەی کرد . بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی یارییەکە بەو ئەنجامە تەواو بێت و لە دواین خولەکدا لە پاسێکی جوانی فیلیپ لام ، ماریۆ گۆمێزی گۆڵکاری یانەکە گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد
بەم ئەنجامە بایەرن لە خاکی مەدرید پێویستی بە بەرامبەربوونە تاوەکو خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی و ڕیاڵ مەدریدیش گەر بەو ئاستە یاری بکات بە دڵنیاییەوە ئەرکی زەحمەت دەبێت
https://www.facebook.com/kurdistan24sport
Post a Comment