رزگار ئیسماعیل |
![]() لەئەمڕۆدا وەرزش و وەرزشکارانی کوردستان لەزۆرێک لەیارییە وەرزشییەکاندا بوونیان ھەیە و دەبینرێن و وەک پاڵەوان و ستارێکی خول و پاڵەوانێتییەکان دەرکەوتون. رزگار ئیسماعیل یەکێکە لەو پاڵەوانە کوردانەی چەند ساڵێکە لەبواری یاریی بۆکسێندا وەک پاڵەوانێکی دیاری ئەو یارییە ناسراوە و تائێستا بەشداریی چەندین پاڵەوانێتی بۆکسێنی کردووە و خەونی گەورەی ئەوەیە میدالی زێڕی جیھان بەدەستبھێنێت، (رزگار ئیسماعیل) لەدایکبووی رۆژی (١٦/٩/١٩٧٧)ی شاری مەریوانە، تاساڵی ١٩٩٢ لەمەریوان ژیاوە و دواتر لەگەڵ خێزانەکەیدا لەسلێمانی جێگیر بووین و لەساڵی ١٩٩٨ روویان کردۆتە ھەندەران و لەوکاتەوە لەسوید ژیان بەسەر دەبەن، ستادیۆم بەمەبەستی ناساندنی زیاتری ئەو پاڵەوانە کوردە، لەدیدارێکدا چەند پرسیارێکی ئاڕاستەکرد و ئەویش زۆر بەراشکاوی و خۆشحاڵیەوە وەڵامی دایەوە و ئەمەش پوختەیەتی: بەکیک بۆکسینگ دەستیپێکردووە *سەرەتای ئاشنابوونت بەم یارییە چۆن بووە؟ -ساڵی ١٩٩٤ لەسلێمانی دەستمکردوە بەیاریی کیک بۆکسینگ، دواتر لەساڵی ١٩٩٨ لەسوید یاریی تایکواندۆم کرد، تا لەساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن راھێنەرێکی سویدیەوە تواناکانی منی لەیاریی (بۆکسێن) دا دۆزیەوە و تائێستاش لەو یاریە بەردەوامم. *بەشداری چەند پاڵەوانێتیت کردووە؟ -بەشداری زیاتر لە(٤٠) پاڵەوانێتیم کردووە، وەک (ئەماتاری) واتە یاریکردن بەکڵاوەوە، تائێستا لەسوید و دانیمارک (٣٥) یاریم کردووە، ھەندێجار براوەبووم و ھەندێجاریش نەمتوانیوە سەرکەوتووبم و یەکەمین میدالی زێڕی بۆکسێنیشم لە(ئەماتار) واتە بە(کڵاو و درێس) بەدەستھێناوە. میدالی زێڕی ئەسکەندەنافیای بەدەستھێناوە *دیارترین ئەنجامەکانت چین؟ -ساڵی (٢٠٠٤) بەشداریم لەدیارترین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی ھەڵبژاردەکان کرد کە پاڵەوانێتی دۆستانەی (HSK BOX CUP ) بوو، حەوت ھەڵبژاردەی ئەسکەندەنافیا و دەوروبەری (بەریتانیا، فنلەندا، دانیمارک، نەرویج، سوید، ئایسلەندا، سلۆڤینیا) تێیدابەشداربوون و لەشاری یۆتۆبۆری سوید رێکخرا و توانیم لەکێشی (٨١) کگمدا میدالی زێڕ دەستەبەر بکەم، ھەروەھا ساڵانی (٢٠٠٥و٢٠٠٦) دوو میدالی زیوم لەدوو پاڵەوانێتی دۆستانەدا بەدەستھێناوە، ھەروەھا تائێستا توانیومە (١٧) میدالی جۆراوجۆری پاڵەوانێتییەکانی بۆکسێن بەدەستبھێنم *بڕوانامەی تایبەتی بۆکسێنت ھەیە؟ -بەڵێ، ساڵی ٢٠٠٩ بڕوانامەی دبلۆمم لەبواری راھێنەری نێودەوڵەتی بۆکسێن پێبەخشرا کە بەھۆیەوە لەلایەن لیژنەی وەرزشی سویدەوە قبوڵ کرام، ھەروەھا ساڵی ٢٠١١ مۆڵەتنامەی (پرۆڤس)ی جیھانم وەرگرت، واتە مۆڵەتی یاریکردن (بێ کڵاو و درێس). رووبەڕووی پاڵەوانێکی روسی دەبێتەوە *چۆن بوویتە بۆکسێنەرێکی موحتەریف؟ -(ئەرماند کراجیک) راھێنەرە تایبەتییەکەی ئێستام خەڵکی سلۆڤینیایە و پێشتر پاڵەوانی جیھان بووە، دوای بردنەوەم لەپاڵەوانی سوید لەکێشی ٨١ و یەکسانبوونم لەگەل پاڵەوانێکی تر، چوومە لای ئەو راھێنەرە و دوای کۆمەڵێک مەرج قبوڵی کردم، لەئێستاشدا لەسەردەستی ئەو راھێنەرە وەک بۆکسێنەرێکی موحتەریف یاریی دەکەم. *ریزبەندی جیھانیت ھەیە؟ -بەڵێ، پێشتر ریزبەندی جیھانیم (٨٤١) بوو، بەڵام دوابەدوای بردنەوەم لەو پاڵەوانە سویدیە کە پێشتر ٦ یاریی پرۆڤسی کردبوو، لەئێستادا لەلیستی ریزبەندیەکەدا زۆر ھاتوومەتە پێش و بوومەتە (٥٣٧)، ئەگەر بتوانم لەو پاڵەوانە روسییە بەناوی (Roman sevcenko) ببەمەوە کە بریارە لەمانگی مایسی ئەمساڵ لەدانیمارک لەکێشی (٨١) کگم رووبەڕووی ببمەوە، ئەوا ئەو کاتە زیاتر دێمە پێشەوە نزیکی ریزبەندی (٣٧٠) دەبمەوە ، چونکە ئەو پاڵەوانە زۆر بەھێزترە لە سویدیەکە بەتایبەتی کە ١٤ یاریی پرۆڤسی کردوە. * ھەوڵ و خەونی داھاتووت چییە؟ -دوای ئەوەی (١٠) یاریم ئەنجامدا لەیاریکردنی پرۆڤسدا، داوای پشتێنی زێری ئەوروپی دەکەم، بەڕاستیش چاوم لەزێری ئەوروپا و جیھانە، ھەموو کات ئاڵای کوردستانم لەسەر جلەکانم نەخشاندووە، ئەمەش زیاتر بۆ ناساندنی میللەتی کورد بەجیھان لەڕێی وەرزش و ئەو یارییەوە، لەگەڵ راھێنەرەکەشم رێککەوتووم کە لەسەر شۆرتەکەم ھەردوو ئاڵای کوردستان و سوید بونی ھەبێت. ![]() ![]() ![]() |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
رزگار ئیسماعیل
رزگار ئیسماعیل
Sunday, February 26, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment