ژیلان سەلاح |
![]() لە وەرزشی ئەمڕۆی کوردستاندا گەلێک یاریزانی خاوەن بەھرەو چالاک و ئاست بەرز لە نێو بوارە جیاجیا کانی وەرزشدا سەریان ھەڵداوە بە تایبەت بواری وەرزشی کچان کە چەندین کچی بەھێزو بە توانا لە بوارە جیا جیا کاندا توانیویانە شوێنی خۆیان لە نێو گۆڕەپانی وەرزشدا بدرەوشێنەوەو لە نێو وڵاتی ئاسیا یشدا ناوی کوردستان و یانەکانیان بەرز بکەنەوە ، یەکێک لەو یاریزانە بە تواناو خاوەن ئەنجامە بەرچاوانەی ئەمڕۆی وەرزشی کوردستان ژیلان سەڵاحی کچە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیە . لە ڕێگەی ھاوڕیەکیەوە ھاتۆتە نێو بواری وەرزش . ژیلان لە دایکبوی ساڵی ١٩٩٤ ەو ئێستا خوێندکاری قۆناغی دووەمی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی سلێمانی یە وەک خۆی ئاماژەی پێدا دەست پێکی ژیانی وەرزشی دەگەڕێتەوە بۆ مناڵی کە ھەر لەو سەردەمەوە خولیای وەرزشی ھەبووە ئەوەش بەھۆی دالیا ئەحمەدی ھاوڕێیەوە کە ئەویش یەکێکە لە کچە بەتواناکانی یاریەکە لە ڕێگەی دالیاوە توانیویەتی بێتە نێو بواری وەرزش و یانەی پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا . خەرمانێک میدالیا ژیلان سەبارەت بە ئەنجامەکانی و چونە ڕیزی ھەڵبژاردەی عێراق وتی : ساڵی ٢٠٠٨ وەک یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق دەست نیشان کرام و توانیومە لەسەرجەم ئەو خول و پاڵەوانێتیانەی لە کوردستان و عێراق کراونەتەوە بەشداربم لە پاڵەوانێتیەکاندا کە بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان بوو لە یاری ٤٠٠ مەتری بەربەستدا توانیم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پلەی یەکەم دەستە بەربکەم پاشان لەگەڵ یانەکەم لە ماراسۆنێکی نیو دەوڵەتی لە لوبنان بەشدار بووم و لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان توانیم پلەی پێنجەم بە دەست بھێنم ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٠ لە وڵاتی قەتەر لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق لە یاریە پێنجیەکاندا بەشدار بووم بەڵام نەمتوانی ئەنجام بەدەست بھێنم ھەر لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە ئیمارات لە پاڵەوانێتیەکدا بەشدار بووم و توانیم لە یاری بەرید دا لەگەڵ ھاوڕێکانم میدالیای زێڕ بەدەست بھێنین ، ھەمان ساڵ و لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق بۆ بەشداری کردنم لە پاڵەوانێتی وڵاتانی خر ئاوای ئاسیا لە وڵاتی سوریا بەڕێوەچوو لە ئاستی تازەپێگەیشتوان دا توانیم لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتر بەربەستدا پلەی چوارەم دەستە بەربکەم ، ھەر لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی دا لە ئوردون توانیم لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتر بەربەستدا میدالیای زێڕ بەدەست بھێنم ھەروەھا لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتر میدالیا زیوم بەدەست ھێنا ، لە پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستاندا لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتر بەربەستدا پلەی یەکەمم بەدەست ھێناو ژمارەی پێوانەی کوردستانم شکاند . یاریزانی زۆر باش دەرکەوتووە بۆ چۆنێتی مەشق و ڕاھێنانەکانیان ئەو یاریزانە وتی ، ڕۆژانی شەممە و دوو شەممەو چوار شەممە لە یاریگەی سلێمانی مەشق و ڕاھێنان دەکەین و ڕۆژەکانی تری ھەفتەش لە یاریگەی یانەی پێشمەرگە مەشق دەکەم و ڕۆژانی ھەینیش پشووە . لە بارەی ئاستی یاری گۆڕەپان و مەیدان لە کوردستان و عێراقدا زیلان دەڵێت : ئاستی یاریەکە لە لە عێراقدا و لە ئێستادا وردە وردە بەرەو باشی دەڕوات و یاریزانی زۆر باش لە بوارەکەدا دەرکەوتووە بەڵام لە کوردستاندا ئەو ئاستە وەک عێراق نیە چونکە زۆربەی یانەکان تەنیا گرنگی بە یاریە بە کۆمەڵەکان دەدەن و یاریە تاکەکانیان پشت گوێ خستووە جگەلە ھەندێک یانە نەبێت کە ئەوانیش بە پەنجەی دەست دەژمێرێن . سەبارەت بە پێشکەوتنی ئاستی یاریەکەو ئەو گیرو گرفتانەی کە لە یاریەکەدا ھەیە زیلان پێی وابوو زۆر شت پێویستن لەوانە یاریگەی تایبەت بە یاری گۆڕەپان و مەیدان بە ھەردوو شێوازی کراوەو داخراو وە دابین کردنی ھۆڵی ئاسن بە سەرجەم پێداویستیەکانیەوە بە تایبەت ئەو ئامێرانەی کە تایبەت مەندە بە یاری گۆڕەپان و مەیدان . کەس بە ڕکابەری خۆی نازانێت سەبارەت بەوەی کە ئایا ژیلان کێ ڕکابەڕێتی ل یاریەکەدا وە بە ئاستی کێ سەرسامە وتی ، لە کوردستان و عێراق لە ئاستی تازەپێگەیشتوان لە یاری ٤٠٠ مەتر کەس بە ڕکابەری خۆم نازانم چونکە ڕکابەرم نیە بەڵام لە ئاستی پێشکەوتواندا و لە یاری ٤٠٠ مەتر بەربەستدا ( ئاڵا حیکمەت )ی یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق کە ئاستێکی زۆر باشی ھەیە ئێستا ڕکابەری ئەو دەکەم وە بە ئاستی کچە یاریزانی ئەمریکی فیلیکسیش سەرسامم . بۆ بونی ڕاھێنەری پسپۆڕ تایبەت بە یاریەکە ئەو کچە یاریزانە ئاماژەی بەوەدا کە لە کوردستاندا زۆرن ئەو ڕاھێنەرانەی کە ئێستا لە یانەکاندا مەشق بە یاریزانان دەدەن وە خاوەن بڕوانامەی تایبەت بە بواری وەرزشن بە تایبەت یاری گۆڕەپان و مەیدان . ئامانجی بەشداری کردنە لە ئۆڵۆمپیاد لە بارەی خەونەکانی لە دنیای وەرزشدا ژیلان وتی ، ھیوادارم بتوانم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب و ئاسیا میدالیای زێڕ بەدەست بھێنم وە بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکەم پاش ئەمەش پێم خۆشە یاخود ببمە ڕاھێنەری ئەم بوارە یاخود مامۆستای وەرزش . لە کۆتای دا ژیلانوتی ، دەمەوێت زۆر سوپاسی خێزانەکەم بکەم کە ھەمیشە ھاندەرم بوون لە ھەمان کاتیشدا مامۆستا زەردەشت ڕەفیق ی ڕاھێنەر زۆر لەگەڵم ماندوو دەبێت وە بە ھەوڵی ئەو گەیشتومەتە ئەم ئاستە وە بەردەوام خۆم بە قەرزداری ئەو دەزانم . وە سوپاسی سەرۆکی یانەکەم و دەستەی کارگێڕی یانەو سەرپەرشتیاری بەشەکەمان دەکەم کە ھەردەم پشتیوانمن . |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
ژیلان سەلاح
ژیلان سەلاح
Sunday, February 26, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment