ته‌مارا شاكر |
![]() ته‌مارا شاكریاریزانی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی هه‌ولێر تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و تیپانه له زۆربه‌ی یانه‌كانی كوردستان له نه‌بوونی یاریگا ده‌ناڵێن كه‌چه‌ندین یاریزانی به‌توانای كچی به‌رهه‌م هێناوه بۆشاری هه‌ولێر كه خاوه‌ن ئه‌نجامی به‌رچاون له پاڵه‌وانێتیه جۆراوجۆره‌كانی عێراق ، یه‌كێك له یاریزانه هه‌ره به‌تواناكانی یانه‌كه‌ش ته‌مارا شاكرمه‌حموده له‌و یاریزانه كه توانیویه‌تی ئه‌نجامی شایسته له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت ،ناوبراو له‌دایكبووی ساڵی 1999، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌مان له‌گه‌ڵی ئه‌نجامدا. *چۆن بووهاتیه نێودونیای یاری گۆڕه‌پان ومه‌یدان ؟ -ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من له قوتابخانه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌زم له وه‌رزشكردن بوو به‌تایبه‌تی ڕاكردن توانیشم خۆم له‌م یارییه بدۆزمه‌وه به‌هیمه‌تی مامۆستا كانم وماڵه‌وه‌مان. * ئاستی یاری گۆڕه‌پان ومه‌یدان چۆن ده‌بینی له كوردستان ؟ -له قۆناغی ئێستا ئه‌م یارییه به‌ره‌و پێشكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت ، یارییه‌كه رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌كردن دایه چونكه یانه‌كان زیاتر له جاران گرنگی به یاری گۆڕه‌پان ومه‌یدان ده‌ده‌ن، له‌و بڕوایه‌شم ئه‌م یارییه له ئاینده گه‌شه‌كردنی زیاتربه‌خۆیه‌وه ده‌بینی . *بۆچی یانه‌كان گرنگیه‌كی ئه‌وتۆ به یاری گۆڕه‌پان مه‌یدان ناده‌ن ؟ -ڕه‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونی یاریگای تایبه‌ت بێت به‌م یارییه به‌تایبه‌تی له ئێستادا زۆرێك له یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست نه‌بوونی كێشه‌ی یاریگاوه ده‌ناڵێنن ،به‌لاَم له‌مه به‌دواوه گرنگی ده‌بێـت وئاره‌زومه‌ندانیشی زیاتر ده‌بێـت . *ئه‌ی ئاستی ئه‌م یارییه به‌تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر چۆن ده‌بینی ؟ -شاری هه‌ولێر خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانی به‌توانایه ، له‌ئێستاشدا یانه‌كانی هه‌ولێر گرنگی به یاری گۆڕه‌پان ومه‌یدان ده‌ده‌ن بۆیه ده‌ڵێم ئاستی ئه‌م یارییه له‌م شاره زۆر باشه له چاو سالاَنی تردا. *خانه‌واده‌كه‌ت تاچه‌ند رێگریت لێ ده‌كه‌ن له وه‌رزش كردنت؟ - هیچ كات رێگریان لێ نه‌كردیمه به‌ڵكو زۆریش هاوكاریم ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له زۆرپاڵه‌وانێتیه‌كان خانه‌واده‌كه‌م دێنه یاریگا بۆسه‌یر كردنی یارییه‌كانم *چ داواكاریت له‌لایه‌نی به‌رپرسی وه‌رزشی هه‌یه؟ -به‌هیوای ئه‌وه‌م زیاتر گرنگی به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی یاریزانان بده‌ن وپاڵه‌وانێتی زیاتر بكرێته‌وه بۆیاریزانانی كچ. *ئه‌نجامه‌كانت چۆن بووه له‌م یارییه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ؟ -توانیومه چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق به‌ده‌ستبهێنم بۆیه گه‌شبینم به ئاستی خۆم *پێت باشه چی بكرێت ،بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م یارییه له كوردستان ؟ -ئه‌گه‌ربێتو به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆدابنرێ ئه‌وه پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینی ، پێم باشه یانه‌كان خۆیان بتوانن گرنگی به‌م یارییه بده‌ن وبه‌تایبه‌تی یاریزانی ته‌مه‌ن بچووك و یاریگاو كه‌ل وپه‌لی تایبه‌تیان بۆدابین بكرێ *ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر چۆن هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟ -هاوكاری باشی ئێمه‌یان كردوه هیچ كه‌مته‌رخه‌مێكیان نه‌كردوه تاكو ئێستا . *له‌هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داواكراوی ؟ -به‌لێ ئێستا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقم *كێشه‌و گرفتان چیه له‌م یارییه ؟ -ئێمه هیچ كێشه‌یكمان نیه به‌هۆی پشتگیری ته‌واوی یانه‌كه‌مان له یاری گۆڕه‌پان ومه‌یدان. * هیواو ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك ؟ -بتوانم له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه ژماره‌یه‌ك ریكۆرد بشكینم وبتوانم ببمه پاڵه‌وانی ئاسیا. *ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌كی تر داوات لێ بكات ، یانه‌ی هه‌ولێر جێده هێڵی؟ -بریاری جێهێنشتی یانه‌ی هه‌ولێرم نه‌داوه هیچ كات *چی به‌و كه‌سانه ده‌ڵێی كه‌رێگڕی له رۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن له وه‌رزش ؟ - ئه‌مه كارێكه نه‌شیاوه به‌هیوای ئه‌وه‌م ئه‌وانیش دره‌فه‌ت به رۆڵه‌كانیان بده‌ن بۆخزمه‌تكردنی وه‌رزش. ![]() |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
ته‌مارا شاكر
ته‌مارا شاكر
Sunday, February 26, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment