Wednesday, February 29, 20120 التعليقات

ئوستراڵیا ٤-٢ سعودیە : لە ٤ خولەک ئوستراڵیا سعودییەی ئومێد بڕاوکرد


ئەمڕۆ لە دواین یاری کۆمەڵەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بۆ کیشوەری ئاسیا هەڵبژاردەی ئوستراڵیا بە ئەنجامی ٤-٢ شکستی بە سعودییە هێنا و نەیهێشت بگاتە قۆناغی کۆتایی پ...اڵاوتنەکان .
ئوستراڵیا پێشتر گەیشتنی بۆ قۆناغی کۆتایی مسۆگەرکردبو وبەڵام سعودیە پێویستی بەم سەرکەوتنەبوو بۆ ئەوەی بێ هیوا نەبێت و دواتریش چاوەڕوانی شکستی هەڵبژاردەی عومان بکات . بەڵام بە دۆڕانی لەم یارییەدا هیچ ئومێکێکی بۆ نەمایەوە و براوەی یاری نێوان عومان و تایلەند لە پاڵ ئوستراڵیا دەگەنە قۆناغی داهاتوو.

هەرچەندە سعودیە لە خولەکی ١٨ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد بەڵام ئوستراڵیا لە ٤٢ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە ، دواتر دووبارە سعودییە لە دواین خولەکی نیوەی یەکەم گۆڵی دووەمو پێشکەوتنی تۆمارکرد . لە نیوەی دووەم هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە و لە ماوەی خولەکەکانی ٧٢ بۆ ٧٦ بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئوستراڵیا سێ گۆڵی لە خولەکەکانی ٧٢ و ٧٥ و ٧٦ تۆمارکرد و سعودیەی هیوابڕاوکرد .

بەم دۆڕانە ئەگەری ئەوە زۆرە هەڵبژاردەی سعودیە فرانک ڕیکاردی هۆلەندی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دووربخاتەوە.

www.facebook.com/kurdistan24sport
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان