Wednesday, February 29, 20120 التعليقات


ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٤ میوانداری سەنگافوورە دەکات


ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٤٥ خولەک بە کاتی کوردستان هەڵبژاردەی عێراق بە سەرکردایەتی ڕاهێنەری بەڕازیلی زیکۆ میوانداری هەڵبژاردەی سەنگافوورە دەکات لە میانەی دواین یا...ری قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکان.

عێراق گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکردووە بەڵام پێویستی بەم سەرکەوتن یان بەرامبەربوونە تاوەکو پلەی یەکەمی کۆمەلەکەی دەستەبەربکات . لە بەرامبەردا دۆڕان یان سەرکەوتن هیچ جیاوازییەک بۆ هەڵبژاردەی سەنگافوورە دروست ناکات چونکە نەیتوانی هیچ خاڵێکی کۆمەلەکە بەدەست بهێنێت و پلەی چوارەمی مسۆگەرکردووە.

جێی باسە عێراق گەیشتۆتە دواین پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی و بەگوێرەی تیروپشک کۆمەڵەکانی دواین پاڵاوتنەکان دیاری دەکرێن .

www.facebook.com/kurdistan24sport


Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان