Thursday, March 1, 20120 التعليقات

عێراق گۆڵبارانی سەنگافوورەی کرد


ئەمڕۆ لە میانەی دواین یاری قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٤ هەڵبژاردەی عێراق گۆڵبارانی هەڵبژاردەی سەنگافوورەی کرد لەو یارییەی ٧-١ سەرکەوتنی بەدەست هێنا .

عێراق پێویستی بەبردنەوەبوو تاوەکو پلەی... یەکەم مسۆگەربکات و سەنگافوورەش پێویستی بە ئەنجامی یارییەکەنەبوو هەرزوو لە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بێ هیوابوو بوو .

هەر لە سەرەتای یارییەکەدا و لە خولەکی ٤ کەرار جاسم گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد دواتریش یونس محمود و هەوار مەلا محەمەد گۆڵی دووەم و سێیەمیان تۆمارکرد . سەنگافوورە لە خولەکی ٢٦ توانی گۆڵێک تۆماربکات بەڵام هێندەی نەبرد نەشئەت ئەکرەم لە خولەکی ٣٥ چوارەم گۆڵی شێرەکانی ڕافیدەینی تۆمارکرد کە هاوشێوەی گۆڵەکەی هاوار بە لێدانی سزا بوو . عێراق بەو ئەنجامە وازی نەهێنا و لە دواین خولەکی نیوەی یەکەم پێنجەمی هێنا ، دواتریش لە نیوەی دووەم یونس مەحمود لە خولەکەکانی ٦٠ و ٩٠ بێ ڕەحمانە هاتریکی خۆی و گۆڵی شەشەم و حەوتەمی تۆمارکرد .

بەم ئەنجامەش عێراق کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٥ خاڵ و بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە دواین قۆناغی پاڵآوتنەکان .

https://www.facebook.com/kurdistan24sport
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان