یۆهان كرۆیف |
![]() یۆهان كرۆیف Johan cruyff یوهان هنریك كرویف 25/4/1947 ئه‌مسته‌ردام- هۆڵه‌ندا 180سم هێرشبه‌ر-دروستكه‌ری یاریزانی ناوه‌ڕاست ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ كردوون لاوانی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام 1957-1964 ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام / 1964-1973 240 یاری 190 گۆڵ به‌رشه‌لۆنه /1973-1978 143 یاری 48 گۆڵ لۆس ئه‌نجلۆس ئه‌ستزیس/ 1979-1980 27 یاری 14 گۆڵ واشنگتۆن دیپلۆمیتس /1980-1981 32 یاری 12 گۆڵ لیڤانتی /1981 10 یاری 2 گۆڵ ئه‌یاكس/ 1981-1983 36 یاری 14 گۆڵ فاینۆرد /1983-1984 33 یاری 11 گۆڵ كۆی گشتی 520 یاری 291 گۆڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا 1966-1977 48 یاری 33 گۆڵ بواری ڕاهێنان ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام 1985-1988 به‌رشه‌لۆنه 1988-1996 كه‌ته‌لۆنیا 2009- شیڤازگوادالاخارا- به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له 2012- یۆهان كرۆیــــف یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو داهێنه‌ری یاری كوره شامله و بیرۆكه‌ی مێشكی پلان بۆ داڕێژراو له پشت نازناوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداوه و خاوه‌ن خێراترین یاریزانی جیهان له ته‌كنیك و ش‌وت و گۆڵكردن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزا هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له پێلێی ئه‌فسانه‌ی به‌ڕازیلی كه له نێو باشترین 125 باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ هه‌ژماری بكات . كرۆیف له ماڵێكی ته‌نیشت یاریگای ئه‌وسای تایبه‌ت به یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام له دایكبوو كه ناوی لومیر بوو . وه‌ك ده‌گێرنه‌وه كرۆیف ته‌نها ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بوو كاتێك به‌سه‌ر دیواری یاریگاكاكه‌ی هاوسێیان ده‌ركه‌وت تاوه‌كو ڕاهێنانه‌كانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام ببینێت ئه‌و ده‌میش باوكی كرۆیف له‌و یانه‌یه‌دا كارگێرَێك بوو بۆیه قورس نه‌بوو بۆ كرۆیف په‌یوه‌ندی به یانه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌ك ئه‌یاكسه‌وه بكات. بۆیه ئیتر خۆری كرۆیف له گه‌ڵ تۆپی پێدا له ته‌مه‌نی 10 ساڵه‌وه له لایه‌ن دۆزه‌ره‌وه‌ه‌كی ئه‌و یانه‌یه‌وه هه‌ڵهات و كرۆیف ده‌ركه‌وت ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشته 17 ساڵ ئه‌و په‌یوه‌ندی به تیپی یه‌كه‌می یانه هۆڵه‌ندییه‌كه‌وه‌كرد . یه‌كه‌م یاری كرۆیف كه ده‌ركه‌وت دژی یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی بوو كه ئه‌و ده‌م ڕینۆس میكلزی ڕاهێنه‌ر پشتی پێبه‌ست ئه‌ویش له ساڵی 1967 بوو هه‌ر ئه‌و ده‌ستپێكه‌بوو كه كرۆیف له گه‌ڵ ئه‌یاكس سه‌رده‌می زێرَینی ئه‌وروپایان دروستكرد ئه‌ویش توانیان له سێ ساڵی سه‌ر یه‌ك له‌ساڵانی 1971،1972،1973 عه‌رشی تۆپی پێی ئه‌وروپا داگیربكه‌ن هه‌روه‌ها توانی هه‌ڵبژاده‌ی هۆڵه‌نداش بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی ساڵی 1974 و پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن . له گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌دا یۆهان ساڵی 1973 چووه ڕیزه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانییه‌وه له یه‌كه‌م وه‌رزیدا توانیان لالیگا به‌ده‌ستبهێنن له دوای 14 ساڵ دابڕان له‌و نازناوه‌و هه‌ر له ژیانی وه‌رزشیدا توانی سێ جار نازناوی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت . وازهێنانی له هه‌ڵبژارده‌ی ئاشه هه‌واییه‌كان پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی ساڵی 1978 له ئه‌رژه‌نتین به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كی توند له‌سه‌ره‌ییه‌وه به كوشتنی و به مه‌رامی سه‌فه‌ری بۆ ئه‌رژه‌نتین كرۆیف برشیاری وازهێنانی له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌ركرد و ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی له گه‌ڵ یانه‌كانیش به‌رده‌وام بێت . نازناوه‌كانی 1-سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای كردووه بۆ گه‌یشتن بۆ یاری كۆتایی مۆندیالی ساڵی 1974 و به‌ده‌ستهێنانی سێ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له گه‌ڵ ئه‌یاكس له ساڵانی 1971و 1972و 1973 جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی ساڵی 1972 2- نۆ جار له گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس خولی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه له ساڵانی 1966-1967-1968-1970-1972-1973-1982-1983 وه فاینۆرد له ساڵی 1984 له گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا 1974 3- پێنج جار جامی هۆڵه‌ندای له گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس به‌رزكردۆته‌وه له ساڵانی 1967-1971-1972-1983 وه فاینۆرد1984 4- جامی ئیسپانیا له گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه ساڵی 1978 5- به‌ده‌سهێنانی سێ جار تۆپی ئاڵتونی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا ساڵانی 1971-1973-1974 6- باشترین یاریزان له خولی ئه‌مه‌ریكی 1979-1980 7- له ژیانی وه‌رزشی له گه‌ڵ هۆڵه‌ندا 33 گۆڵی له 48 یاری تۆماركردووه 33جاریش شاره‌ی كاپتنی وه‌رگرتووه . 8- له گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌دا توانی له ساڵی 1992 وه‌ك ڕاهێنه‌ر نازناوی جامی یانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت وه هه‌روه‌ها توانی به‌رشه‌لۆنه له ساڵی 1994 بگه‌ینێته یاری كۆتایی هه‌مان جام . 9- هه‌روه‌ها توانی له گه‌ڵ ئه‌یاكس له ساڵی 1987 و به‌رشه‌لۆنه له ساڵی 1989 جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی به‌ده‌ستبهێنێت . 10 – ڕابه‌رێتی به‌رشه‌لۆنه‌ی كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چوار جار خولی ئیسپانی له ساڵانی 1991-1992-1993-1994. 11-جامی هۆڵه‌ندا له گه‌ڵ ئه‌یاكس له ساڵانی 1985-1985 12 – به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری ئیسپانی له گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه نێوان ساڵانی 1991-1992 له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا وه‌ك پۆستێكی تری یانه‌ی شیڤاز گوادالاخارای مه‌كسیكی كرۆیفی كرده سه‌رپه‌رشتسیاری گشتی یانه‌كه . |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
یۆهان كرۆیف
یۆهان كرۆیف
Saturday, February 25, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment