ئاری

Saturday, February 25, 20120 التعليقات

ئاری

ئاری یوسف جەلال یاریزانی لاوی پایسکیلسواری ھەڵبژاردەی عێراق ویانەی وەرزشی برایەتی ، دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئیمارات ئەم دیمانەى لەگەڵ ساز کراو بەر لەدیمانەکەش سیڤیێکی خۆی دەگێڕێتەوە بەم شێوەیە.          
ئاری یوسف جەلال لە ساڵی ١٩٩٤ لەگەڕەکی نەورۆزی شاری ھەولێر لەدایک بوومە وچوار برا ودووخووشکم لەخۆم گەورەتر ھەیە ومن کوڕی بچووکی ماڵەوەم، براو خووشکەکانم ھەموویان خوێندکاری زانکۆ وفەرمانبەرن، تەنھا من خوێندکاری پۆلی شەشەی وێژەیم، باوکم مامۆستای زانکۆیە و دایکیشم ژنی ماڵەوەیە،  
                                                                            
پ/ چۆن وکەی ولەکوێ وویستی پایسکیلسواریت لائاوێتە بوو؟
ئاری: ساڵی ٢٠٠٨ زۆر بیرم لەم یارییە کردەوە وساڵی ٢٠٠٩ ئاواتەکەم ھاتە دی و چونکە خۆم ئارەزووی ئەم یارییەم ھەبوو، بێگومانیش ئەو ھێلانە جوانەی منی لێ پەروەدەکرا یانەی وەرزشی برایەتییە. 

                              
پ/لە ئاستی کوردستان وعێراق بەرھەمەکانت چۆن بوو؟                                
ئاری: ساڵی ٢٠٠٩ لە خولی عێراق وەکو بەچکەشێران دەستم پێکرد پلەی (١٣) م بەدەست ھێنا ولەھەمان ساڵدا لە خولی کوردستان توانیم پلەی سێیەم بەدەست بێنم،ئەوە سەرەتایی دەستپێکردنم بوو وەکو بەشداری.    
                                                                              
پ/ئەنجامی پێشبڕکێیەکانی دەرەوەی وڵاتت چۆن بوو؟      
                           
ئاری: ئەمساڵ لەسەر ئاستی لاوان بەشداریم کرد لە ھەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانیەتی ئاسیا لە وڵاتی مالیزیا توانیم پلەی (١٠) م بەدەست بێنم ولەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی یەکەم بەدەست بێنم کەبەڕاستی بۆمن دەستکەوتێکی زۆر گرنگ بوو وبەھەمان شێوە بۆ یانەکەم کە یانەی برایەتییە.                             


                                                                    
پ/پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی لە ئیمارات چۆن بوو؟             
                  

ئاری: بەر لەبەشداریمان لەو پالەوانیەتییە ، کەمپێکی مەشق وراھێنانمان لە وڵاتی ئێران بۆ کرایەوە کە زۆر گرنگ بوو بۆ بەدەست ھێنانی ئەنجامەکانمان کە لە ١٦/٢ دەستی پێکرد تا ٢٥/٢  کۆتایی ھات، دواتر سەفەرمان کرد بۆ وڵاتی ئیمارات ولەشاری شارقە (٥) رۆژ مەشق وراھێنانێکی باشمان ئەنجامدا ، ئینجا لە رێککەوتی ٧/٣ بەشداری پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی پایسکیلسواریمان کرد وئەو وڵاتانەی بەشدارییان کرد بوو پێک ھاتبوون لە ( عێراق ،ئیمارات، قەتەڕ، تونس، جەزائیر،سووریا، ئوردن) و پێکھاتەی ھەڵبژاردەی  عێراق لە شەش کوڕ وپێنج کچ پێک ھاتبوو کە بەم شێوەیە بوو ،ئاری یوسف وسوھێل سامی ومحەمەد بەکر و ھونەر عەبدولسەتار و دەوەن حوسێن و نیان یاسین لە یانەی وەرزشی برایەتی،زریان عەتا وسۆزی دڵشاد و سێوە ئەحمەد لە یانەی وەرزشی نەورۆز ، ئیبراھیم شێرکۆ لە یانەی وەرزشی سۆلاڤــ ، مستەفا عزەت لە یانەی وەرزشی ھەولێر.                                                                                                                                       
 پ/ ئەنجامەکانتان لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی چۆن بوو؟ 
                 

ئاری: لە خێرایی تیپ، من و محەمەد بەکر و ئیبراھیم مستەفا دووەم بووین ولە راونانی تیپ من ومحەمەد و مستەفا و ئیبراھیم سێیەم بووین، لە پێشبڕکێی کییرن چوارەم بووین ، ئەمانە پاڵاوتن بوو تەنھا من سەرکەوتم،لە کچانیش لە راونانی تیپ نیان وزریان وسۆزی دووەم بوون ولە خێرایی تیپ نیان و زریان دووەم بوون، بەڵام لە پێشبڕکێی تراکی کوڕان لە (یەک کیلۆ مەتر تراک) توانیم پلەی یەکەم بەدەست بێنم  و میدالی زێڕ ( ئاڵتون) بۆ ھەڵبژاردەی عێراق بەدەست بێنم کە تەنھا من توانیم میدالی زێر بەدەست بێنم،                                                                                           
پ/ئەنجامی خۆت و تێکڕایی ھەڵبژاردەی عێراق چۆن بوو؟

ئاری: لە سی ملیۆن عێراقی من وەکو کوڕە کوردێک میدالی زێڕم بەدەست ھێنا ،چونکە تەنھامن توانیم زێڕ بۆ وەرزشی کوردستان وعێراق بەدەست بێنم. لە(١١) یاریزانی ھەڵبژاردەی پایسکیلسواری عێراق (١٠) یاریزان کورد بوون کە ئەمە خۆی لە خۆیدا دەسکەوتێکی گەورەیی وەرزشی کوردستانیە وتێکڕایی میدالەکان لەم پاڵەوانیەتییە (١٣) میدال بوو کە بەم شێوەیە بوو.                                                                                                           
                                                                                


                                            زێڕ........... زیوو........... بڕونز
ئاری یوسف                           ١                      ١                       ١   
نیان یاسین                            ×                       ٢                      ×
زریان عەتا                           ×                       ٢                       ×
ئیبراھیم شێرکۆ                     ×                       ١                      ١     
ھونەر عەبدولسەتار             ×                       ١                       ×
سۆزی دڵشاد                          ×                      ١                        ×
محەمەد بەکر                        ×                      ×                       ١
مستەفا عزەت                       ×                      ×                       ١

پ/ دوا پەیڤت ؟
ئاری: دەمەوێ سوپاسی سەرۆک ودەستەی کارگێری وراھێنەرەکەم سەمیر ێدیق وتەواوی ھەوادارانی یانەی برایەتی بکەم، چونکە من بۆ ھەڵبژاردەی عێراق یاریم کردووە ، بەلام بۆمن وھاوڕێکانم کارئاسانی تەواویان بۆ کردین، ھەروەھا سوپاسی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی پایسکیلسواری عێراق دەکەم کە زۆر ھاوکارمان بوو ، بەتایبەتی لەکاتی وەرگرتنی میدالی زێڕەکەم  وتی نابێ لەملی بکەیتەوە تا دەگەینەوە وڵاتی خۆمان و ھەروەھا سوپاسی راھێنەری عێراق بەرەگەز ئێرانی ( مەجید ناێری ) دەکەم، بەڕاستی سوودی زۆرم لێ وەرگرت .    
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان